9 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

سۆعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسی کورد، توانی لەئێران بێتەدەر

سۆعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسی کورد، توانی لەئێران بێتەدەر
7 . ڕەشەمە . 2724

کوردی بخوێنین 3

نرخ: 4,68 €
بەردەستە: 1,00


سۆعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی پیرانشار، دوای دوای سێ ساڵ بەندکران و لەکاتی وەرگرتنی مەرەخەسی بە کەفاڵەت، لەگەڵ منداڵەکەی ئێرانی بەجێهێشت.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، ئەو بەندکراوە سیاسییە، دوای ٤٠ مانگ بەندکران، رۆژی ٢٣ی رێبەندان توانی بە کەفاڵەتی ٢ ملیاردو ٥٠٠ ملیۆن تومەن مۆڵەتی ٢٠ رۆژ هاتنەدەر لە زیندان وەربگرێت. دوای هاتنەدەری و بەر لەوەی مۆڵەتی تەواوبێت بۆ گەرانەوە بۆ زیندان، لەگەڵ کچەکەی سۆلینا خاکی کوردستان و ئێرانی بەجێهێشت.

سۆعدا خەدیرزادە لەلایەن دادگای مەهاباد بۆ تۆمەتی بەشداری لەکوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران و هاوکات ئەندامییەتی لەحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزای ١٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەو ماوەیەی کە ئەو بەندکراوە سیاسییە لە زیندان بوو، منداڵەکەشی هەر ناو زینداندا لەدایکبوو، رێگەشی پێنەدەدرا کە هیچ کەس سەردانی بکات، هەربۆیە چەندین جار بەهۆی مامەڵەی نامرۆڤانە لەبەرامبەری مانی لە خواردن گرتبوو.