28 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

ماکرۆن تاوانەکانی ڕێژیمی ئێرانی لەسەر خۆپیشاندەران ئیدانە کرد

ماکرۆن تاوانەکانی ڕێژیمی ئێرانی لەسەر خۆپیشاندەران ئیدانە کرد
24 . بەفرانبار . 2725

ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری وڵاتی فەرانسە هێرشی ڕێژیمی ئێرانی بۆ سەر خۆپیشاندەران و تاوانەکانی ئەو ڕێژیمەی ئیدانە کرد.
ماکرۆن لە پۆستێکی لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسی خۆی کە بە زمانی فارسی بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: "من توندوتیژیی دەوڵەتی کە کوێرکوێرانە ژنان و منداڵانی ئێران، کە بوێرانە خوازیاری ڕێزگرتن لە مافەکانی خۆیانن، دەکاتە ئامانج، ئیدانە دەکەم".
لە بەشێکی تری پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "ڕێزگرتن لە ئازادییە سەرەتایییەکان داخوازییەکی جیهانییە و ئێمە پاڵپشتی ژنان و پیاوانێک دەکەین کە بەرگری لەو ئازادییانە دەکەن".