9 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

ئەڵشەرع چۆن ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی گرت و ئەمریکاشی لە تەنیشت خۆی هێشتەوە؟

ئەڵشەرع چۆن ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی گرت و ئەمریکاشی لە تەنیشت خۆی هێشتەوە؟
2 . ڕێبەندان . 2725

لەتە ونبووەکە
شێر سیڵڤێرستین وەرگێڕانی مەسعوود تەهازادە
نرخ: 4,62 €
بەردەستە: 1,00

سەرچاوە: رۆیتێرز
وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز

بەپێی زانیاری ٩ سەرچاوەی ئاگادار لە کۆبوونەوە نهێنییەکان کە قسەیان بۆ رۆیتێرز کردووە، دەستبەسەرداگرتنی ناوچەیەکی بەرفراوان لە خاکی سوریا کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە رێبەری کوردەکان دابوو، سەرەتای ئەو مانگە لە زنجیرە کۆبوونەوەیەکی هەستیار لە دیمەشق، پاریس و عێراق دەستی پێکرد.
ئەو گێرانەوانە پێشتر باس نەکراون و بەمەرجی نهێنی مانەوەی سەرچاوەکان بۆمان باسکراون، ئەمریکا رێگری لە گۆرینی بنەڕەتی هاوسەنگی هێز نەکرد، ئەویش بە زیانی هاوپەیمانەکەی پێشووی.
بەپێی سەرچاوەکان، ئەو کۆبوونەوانە رێگەیان بۆ دوو سەرکەوتنی گەورەی سەرۆککۆماری سوریا ئەحمەد ئەڵشەرع هەموار کرد: بەرەوپێشبردنی بەڵێنەکەی بۆ بە یەکپارچە هێشتنەوەی سوریا، هاوکات بوون بە هاوپەیمانی ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترەمپ-دا.
هێرشەکانی ئەو بە کردەوە ناوچە خودموختارییەکە، کە بەرپرسانی کورد هیواداربوون لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بیپارێزن، لەناوبرد. تاقیکردنەوەیەکیش بوو کە واشنتن پشتیوانی لە ئەڵشەرع بکات، لەکاتێکدا پێشتر رێبەری لقێکی ئەڵقاعیدە بووە.
بەڵام ئەو لەیاسا دەرچووەی پێشوو، ئێستا سەرۆککۆمارەو بەسەر دۆخەکەدا زاڵ بووە. بەشێوەیەک کە تام باراک نێردەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن ئێستا دەتوانێ لەگەڵ دەوڵەتی سوریا هاوبەشی بکات و حەزی بە هێشتنەوەی رۆڵێکی جیا بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوریا نیە.
سەرچاوەیەکی ئەمریکایی ئاگادار لە هەڵوێستەکانی واشنتن سەبارەت بە سوریە گوتی:"پێدەچێ ئەڵشەرع ستراتیژیستێکی کامڵ بێت."

سوریە چەند هەفتە پێشتر پێشنیاری هێرشی باس کردبوو
لە ساڵی ٢٠١٥ و لەو کاتەدا کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەدژی گروپی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا پێکهاتبوو، ئەمریکا بووە پشتیوانیان. هەسەدە دواتر کەڵکی لەو شوێنە وەرگرت بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی خودموختار بە دامەزراوەی مەدەنی.
بەڵام لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، هێزەکانی ئەحمەد ئەڵشەرع توانیان بەشار ئەسەد حاکمە کۆنەکەی سوریە بروخێنن و پەیمانیان دا کە هەموو سوریە و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەش بخاتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت.
دوای چەندین مانگ گفتوگۆ لە ساڵی ٢٠٢٥، هەوڵی تێکەڵبوونەوە لەگەڵ دیمەشق پێشڤەچوونێکی بەخۆیەوە نەدیت.

لەو قۆناغەدا پەلەی زیاتر بۆ هێرشکردن کرا
بەپێی زانیارییەکانی سێ بەرپرسی کورد، لەپرێکدا کۆبوونەوەی ٤ی ژانویە لەنێوان بەرپرسانی سوریە و هەسەدە لە دیمەشق لەلایەن وەزیرێکی سوری وەستا.
رۆژی دوایی، وەفدێکی سوری بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا بۆ رێککەوتنێکی ئەمنی گەیشتنە پاریس. بەپێی زانیاری دوو سەرچاوە، بەرپرسانی سوریە ئیسرائیلیان بەوە تۆمەتبار کرد کە پشتیوانی لە هەسەدە دەکەن، هەر لە کۆبوونەوەی پاریس داوا لە ئیسرائیل کرا کە واز لە پشتیوانیکردن لە کوردەکان بهێنێت.
بەپێی سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگاداری سوریە، بەرپرسانی سوریە پێشنیاری ئەوەیان دا کە ئۆپەراسیۆنێکی سنووردار بۆ گرتنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ئەنجام بدەن و لەوێ دژایەتییەکی نەکرا.
نووسینگەی پەیوەندییەکان و وەزارەتی دەرەوەو نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی پرسیارەکانی رۆیتێرز سەبارەت بە کۆبوونەوەی پاریس-یان نەدایەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارەکانمان، راگەیاندراوی رۆژی سێشەممەی تۆم باراکی کردە بنەما. لەو راگەیاندراوەدا داوای لە هەسەدە کراوە، تێکەڵی سوپای سوریە ببێتەوەو ئەمریکا حەز بە مانەوەی درێژماوەی سەربازی لە سوریە ناکات.
بەپێی سەرچاوەیەکی سوریە، حکومەتی سوریە بە جیا پەیامێکی لەلایەن تورکیاش بۆ هاتووەو تێیدا هاتووە لەئەگەری پارێزراوبوونی خەڵکی مەدەنی، واشنتن کێشەی لەگەڵ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە نابێت.
تورکیا دەستێوەردان لە سوریە دەکات، هەسەدە بەوە تۆمەتبار دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان هەیە، ئەو گروپەی دەیان ساڵە بە چەک بەرامبەر تورکیا وستاوەتەوە.
هەدیە سیاسی، بەرپرسێکی سیاسی کورد، گوتی:"رێککەوتنی پاریس گڵۆپی سەوزی بەو شەڕە دا."

کوردەکانیش دەڵێن ئەمریکا ناپاکی لەگەڵ کردوون.
دوو هەفتە دواتر هێرشەکان دەستی پێکرد، واشنتن بە چەندین پەیام هەسەدەی ئاگادار کردەوە کە پشتیوانییە لەمێژینەکەیان دەکشێنێتەوە. بەرپرسێکی دیپلۆماسی ئەمریکا، سەرچاوەیەکی سوری و نێوەندگیرێکی ئاگادار ئەوەیان پشتراست کردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سێ سەچاوەی، لە ١٧ی ژانویە کۆبوونەوەیەک لە هەرێمی کوردستان لەنێوان مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک بەرێوەچوو، باراک گوتی، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەلای ئەڵشەرعە.
سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکا و دوو بەرپرسی کورد ئاشکرایانکرد، ئەمریکا گرەنتی ئەوەی پێداون کە ئەگەر زیان بە خەڵکی مەدەنی بگات و ئەو بەندیخانەی چەکدارانی داعشی لێیە، مەترسی بکەوێتە سەر، ئەوان دەیانپارێزن.
لەگەڵ پێشرەوی کردنی هێزەکانی سوریە بۆ زیاتر لەو ناوچانەی کە لەسەرەتاوە هەوڵی گرتنیان دەدا، سوپای ئەمریکا داوای لێکردن واز لە پێشرەوی بهێنن. فرۆکەکانی هاوپەیمانان لەسەر ئاسمانی هەندێک ناوچەی قەیران فیشەکی رووناکی ئاگادارکردنەوەیان هاویشت. بەڵام ئەو کردارە زۆر لەوە کەمتر بوو کە کوردەکان چاوەروانیان دەکرد.
هەدیە یوسف دەڵێ:" ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و بەرپرسانی ئەمریکا دەیکەن، قبووڵکراو نیە، ئایا بەراستی بنەمایەکیان هەیە؟ ئایا بەو رادەیە ئامادەن ناپاکی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان بکەن؟"
لەوەڵامی پرسیاری پەیوەندیدار بە گرەنتییەکانی ئەمریکا، جارێکیتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەراندینەوە بۆ راگەیاندراوەکەی تۆم باراک.

ئەڵشەرع لە زیادەرۆیی کردن نزیک بوو
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمریکی و دوو سەرچاوەی دیکەی ئەمریکا کە ئاشنان بە سیاسەتی ئەو وڵاتە، ئەڵشەرع لە قۆناغی کۆتاییدا خەریکبوو زیادەرۆیی بکات.
هێزەکانی سوریا بە خێرایی ئەو پارێزگایانەیان گرتەوە کە زۆرینەیان عەرەبن و لە پێشرەویی کردنیش بەردەوام بوون. لە ١٩ی ژانویەدا، ئەگەرچی ئاگربەستێک راگەیاندرابوو، بەڵام ئەوان سەرقاڵی گەمارۆدانی دوایین شارەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بوون.
بەپێی ئاگاداری سێ سەرچاوە ئەمریکییەکە، دەوڵەتی ئەمریکا لە پێشێڵکردنی ئاگربەستەکە لەلایەن هێزەکانی سوریە تووڕە بوو، نیگەرانی تووندووتیژی بەرفراوان لە بەرامبەر خەڵکی مەدەنی کورد بوو. دوو سەرچاوەی دیکە ئاماژەیان بەوەدا، یاسادارێژەرانی ئەمریکا لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕەکە، بیریان لە گەراندنەوەی گەمارۆکانی سەر سوریا دەکردەوە.
سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی بە رۆیتێرزی گوت، ئەمریکا بە نیگەرانییەکی زۆر چاودێری گۆرانکارییەکان دەکات، داوای لەهەموو لایەنەکان کردووە، پاراستنی خەڵکی مەدەنی هەموو گروپە کەمینەکان ئەولەویەتیان بێت.
لەگەڵ ئەوەی هێزەکانی ئەڵشەرع لە دوایین سەنگەرەکانی کوردەکان نزیک دەبوونەوە، رۆژی سێشەممە ئاگربەستێکی نوێی راگەیاند، ئاشکراشیکرد ئەگەر هەسەدە پرۆژەیەکی نوێ بۆ تێکەڵبوونەوە پێشکەش بکەن، هێزەکانیان پێشڕەوی ناکەن.
بەپێی زانیاری سێ سەرچاوەی ئەمریکا، ئەو هەنگاوە سەرنجی واشنتنۆنی راکێشا و ئێستا ئەڵشەرع "لەهێڵی مەترسی تێپەریوە".
چەند خوڵەک دواتر، تۆم باراک راگەیاندراوەکەی بڵاوکردەوە، "ئەرکی هێزەکانی هەسەدە وەکوو هێزێکی چەکدار لەدژی داعش هەتا رادەیەکی زۆر کۆتایی پێهاتووە، باشترین دەرفەتە بۆ کوردەکان، بۆ چاڵاکیکردن لە چوارچێوەی حکومەتی نوێی ئەڵشەرع."