9 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

پەیامی بەرەی یەکگرتووی کورد بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان

پەیامی بەرەی یەکگرتووی کورد بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان
4 . ڕێبەندان . 2725

فرهنگی نیان
فرهنگ نامهای کوردی و فارسی گردآوری فواد عزیزی
نرخ: 7,67 €
بەردەستە: 1,00

بەرەی یەکگرتووی کورد بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٨٠یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و لەو پەیامەدا ئاماژە بەوە کراوە کە: کۆماری کوردستان و ئامانجەکانی، بوون بە ئارمان و خولیای نەتەوەی کورد.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

٢ی ڕێبەندان!
بیرەوەریی دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە
هەڵات هەڵات لە هەموو دیاران
پێ پلیکەی دێو، تەختی تاران
دوژمنی کورد جێ پێی لێژە
با بگێڕین گەڕەلاوێژە
"نەمر سوارە"

مێژووی تێکۆشانی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد پڕە لە ڕۆژانی گەشاوە، یەکێک لەو ڕۆژانە ٢ی ڕێبەندانە کە کۆماری کوردستان دامەزرا.
دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە دۆخێکدا بوو کە گەلی کورد لە خەبات و چالاکیدا بوو بۆ گەیشتن بە مافە پێشێلکراوەکانی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە کاتی شەڕی جیهانیی دووەمدا هاتبوونە نێو ئێران و هەلومەرجی تایبەتیان خولقاندبوو، کوردیش هەوڵی دا ئەو هەلومەرجانە بۆ بەدەستهێنانی ماف و گەیشتن بە ئامانجەکانیان کەڵک وەربگرن.
کۆماری کوردستان دەرئەنجامی ساڵانێک خەبات و فیداکاریی بێوچان لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بوو. هەرچەند ڕووخانی کۆماری کوردستان گورزێکی قورس بوو لە نەتەوەی کورد، بەڵام ئەم ڕووداوە نەبووە هۆی دابەزینی ڕوحی ئازادیی نەتەوەی کورد.
ڕەزاشا لە ساڵانی حوکمڕانیدا، هەوڵی دا گۆڕانکاریی پێکهاتەیی لە سیستەمی یاسایی، کولتووری، ئیداری و پەروەردەییی کۆمەڵگەدا بە مۆدێلکردنی مۆدێڕنیتەیەکی ناتەواو و هەڵە دروست بکات؛ بەڵام نەک لەسەر بنەمای بیرۆکە سەرەکییەکانی مۆدێڕنیزم کە بریتین لە مرۆڤدۆستی و عەقڵانیەت، بەڵکوو ئامانجی سەرەکیی ئەو سیاسەتی دەوڵەت و نەتەوەسازی زۆرەملی بوو، مەجلیسی شۆرای میللیی ڕەزاشا، بە داڕشتنی یاسا، قسەکردنی بە زمانی دایکی قەدەغە کرد. هەروەها، سەپاندنی جلوبەرگی یەکپۆش و یەکسان بەسەر خەڵکدا، ناڕەزایی و ئاژاوەیەکی گەورەی لە کوردستاندا بەدوای خۆیدا هێنا، لە ئەنجامدا هەزاران ناڕازییان دوور خستەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران وەک ئیسفەهان و یەزد و دەستی بەسەر ماڵ و سامان و سەروەت و سامانەکانیاندا گرت و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکیش لەو ڕاپەڕین و خەباتانەدا کوژران. دوای سەرهەڵدانی شەڕی جیهانیی دووەم، بەهۆی گومانی حکوومەتەکانی هاوپەیمانان سەبارەت بە هاوکاریی نێوان ڕێژێمی ڕەزاشا و حکوومەتی نازیی ئەڵمانیا، حکوومەتەکانی هاوپەیمانان لە هاوینی ١٣٢٠دا هاتنە نێو خاکی ئێرانەوە، ئەمەش ڕەزاشای ناچار کرد دەست لەکار بکێشێتەوە. ئەم ڕووداوە گرنگە بووە هۆی داڕمانی سیستەمی سەرکوتگەری ڕەزا شا و زەمینەیەکی لەباری بۆ کورد ڕەخساند کە لەم قۆناغە نوێیەدا دەست بە چالاکیی ڕێکخراوەیی و سیاسی بکات بۆ وەرگرتنی داواکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی.
لە ١٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٢٤دا دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی ژێکاف ڕاگەیاندرا. لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٤دا مەجلیسی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا و جومهووری کوردستان فەرمی بوو و لە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ کۆمار دەستی بە چالاکییەکانی کرد و پێشەوا قازی محەممەد بە سەرۆکی ئەم کۆمارە هەڵبژێردرا.
بەپشتبەستن بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان ئێران و یەکیەتیی سۆڤیەت و ئێنگلیز کە لە بەفرانباری ساڵی ١٣٢٠ واژۆ کرا، سۆڤیەتەکان لە بەهاری ١٣٢٥ هێزەکانیان لە ئێران کشاندەوە.
لەم دۆخە نوێیەدا حکوومەتی کوردستان بە ئامانجی پاراستنی دەستکەوتەکانیان، خولێکی نوێی دانوستانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی دەست پێ کرد. لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٥ سەرکردەکانی بزووتنەوەی کوردی شاندەکەیان بە سەرۆکایەتیی قازی محەممەد ڕەوانەی تاران کرد. لە کاتی دانوستانەکاندا حکوومەتی ناوەند بە بێدەنگی پێشنیاری کورد بۆ پێکهێنانی پارێزگایەکی کوردی لە ناوچە کوردییەکان قەبووڵ کرد تاکوو کورد خۆی بەڕێوەی ببات. تەنانەت قەوامولسەڵتەنیش بە پێشنیاری قازی محەممەد ڕازی بوو بەو مەرجەی کە پارێزگارەکەی لەلایەن حکوومەتەوە دەستنیشان بکرێت. بەڵام ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە هەر لە سەرەتاوە حکوومەتی ناوەندی، چاوی لە دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەکە. ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوە و دانوستانانە کڕینی کات بوو.
لە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٥دا تاران فەرمانێکی دەرکرد بۆ دەستپێکردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردستان و ئازەربایجان. لە ١٤ی سەرماوەزی ١٣٢٥دا سوپا هاتە نێو شاری مەهاباد و یەکەم کاریان دەستبەسەرداگرتنی چاپخانەکان و سووتاندنی هەموو کتێبی خوێندن و بڵاوکراوەی دیکە بوو کە بە زمانی کوردی نووسرابوون. لە ١٠ی ڕەشەمە ١٣٢٦دا، هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی، پێشەوا قازی محەممەدیان لەگەڵ سەدر قازی و سەیف قازی، لە گۆڕەپانی چوارچرا و دوای حەفتەیەک ئەندامانی دیکەی حکوومەتیان لە سێدارە دا. ئەم لەسێدارەدانانە لە شارەکانی بۆکان و سەقزیش بەردەوام بوو، بەڵام کۆمار و ئامانجەکانی بوو بە ئارمان و خولیای کورد.
دووی ڕێبەندان لە هەموو هاووڵاتییانی کوردستانی پیرۆز بێت.

بەرەی یەکگرتووی کوردی
٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی