9 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە باکۆ، هاوپەیمانی دوژمن و دژبەرێکی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە باکۆ، هاوپەیمانی دوژمن و دژبەرێکی ئێران
6 . ڕێبەندان . 2725

دوایین وێستگە
دانا ڕەێووف
نرخ: 9,51 €
بەردەستە: 1,00

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانێکی دوو رۆژەی بۆ باکۆ پایتەختی کۆماری ئازەربایجان کردووە، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەو سەردانە چاوی زۆری لەسەرە.

رۆژی یەکشەممە گیدئون سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەسەردانێک گەیشتە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان. سەردانەکەی ئەمرۆ دووشەممەش بەردەوام بوو. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جیحۆن بایرامۆف هاوتاکەی، لەگەڵ ئیلهام عەلیۆف سەرۆککۆماری ئازەربایجان، میخائیل جبارۆف وەزیری ئابووری ئەو وڵاتە کۆبوویەوەو تەنانەت سەردانی پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجانیشی کرد و سائر قسەی بۆ پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەش کرد.

میدیاکانی هەردوو وڵات رایانگەیاند، کۆبوونەوەکە لەپێنا قووڵکردنەوەی هاوکاری لە بواری وزە، هۆشی دەستکرد، کشتوکاڵ، بەرێوەبەری ئاو و بەرگری بووە. کۆماری ئازەربایجان سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباغەو هەربۆیە پێویستی بە تەکنەلۆژیا لەبواری کشتوکاڵ هەیەو بڕیارە ئیسرائیل لەو بوارەو بەرێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو یارمەتی باکۆ بکات.

گیدئون سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا ئازەربایجانییەکەی رایگەیاند:" پەیوەندی دۆستایەتی ئەو دوو وڵاتە ٣٠ ساڵی تێپەراندووەو ئێستا پەیوەندییەکە ستراتیژییە." بایرامۆف وەزیری دەرەوەی ئازەربایجانیش پەیوەندییەکانی نێوان باکۆ و تەلەڤیڤی بە "پەیوەندییەکی گرنگی ستراتیژی" ناوبرد.
پەیوەندی ستراتیژیکی ئەو دوو وڵاتە بۆ ئێران بەردەوام مەترسییەکی جیدی ئەمنییەتی بووە. ئیسرائیل دوژمنێکی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، کۆماری ئازەربایجان و ئێرانیش ناکۆکی زۆری ئەمنی و ژیۆپۆلۆتیکیان هەبووەو لە پرسی ناوچەی ناگۆرن-قەرەباغ و نەمانی سنووری وشکانی ئێران لەو ناوچیە، ناکۆکییەکە هەتا ئاستی تەقینەوەش چوو. ئێران بەردەوام باکۆ بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بووەتە شوێنی چاڵاکییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لەدژی ئێران.