27 . خاکەلێوە . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

پژاک: گومانمان لەسەر دوو لایەنە کوردییەکە نیە.. سیناریۆی دیکە هەن

پژاک: گومانمان لەسەر دوو لایەنە کوردییەکە نیە.. سیناریۆی دیکە هەن
7 . خاکەلێوە . 2726

زاگرۆس ئەندەریاری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک سەبارەت بە بەشدارنەبوون لە کۆنفرانسی "کنگرە آزادی ایران" بەرۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، سیناریۆکان زۆرن و دەکرێ ناوەندگەراکان، دەستی رژێم لە رێگەی هەندێک کەسی ناو کۆنگرەکەو تەنانەت تورکیا لە رێگەی تورکەکان رێگری لە چوونی پژاک کردبێت.

دوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوێکی کۆمیتەی دەرەوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک سەبارەت بە هۆکاری بەشدار نەبوونیان لە "کۆنگرەی ازادی ایران"، ئەمرۆ هەینی زاگرۆس ئەندەریاری بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی پژاک بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند:" کاتی بەستنی کۆنگرەکە پەیوەندیمان پێ کرا، بۆ ئەوەی بەشدار ببین، دوایی بە هەندێک هۆکار پێمان باش بوو لە ئاستی ئورووپا بەشدار بین، بەڵام ئەوان پێیان باش بوو، لەئاستی سەرکردایەتی پارتەکەمان بەشدار بین. لەکۆتاییدا بڕیاردرا یەکێک لە ئەندامانی بەرێوەبەری لەرێگەی زووم بەشدار بێت. هاوکات چەند ئەندامی دیکەشمان بلیتیان بۆ بەشداریکردن کڕیبوو، دواتر بەر لە ٢٤ کاتژمێر پێیان راگەیاندنین کە ناتوانن بەشدار بن."

بەرپرسی پەیوەندییەکانی پژاک بۆ رۆژهەڵات نیوزی روونکردەوە، کە هەندێک لایەن مافی ڤیتۆیان هەبووەو رایانگەیاندووە کە یان ئێمە بەشدار دەبین یان ئەوان. زاگرۆس ئەندەریاری وتیشی کە پێمان وتوون کە پێیان بڵێن کە کێ یان چ لایەنێک ئەو بڕیارەی داوە. دوو کەس لە ئەندامانی بەرێوەبەری کۆنگرەکە پێیان وتوون کە دوو لایەنی کوردی ئەو قسەیان کردووە. بەرپرسی پەیوەندییەکانی پژاک ئاشکرایکرد کە ئەوان دڵنیا نین و باوەر ناکەن کە ئەو دوو لایەنە کوردییە ئەو قسەیان کردبێت.

بەبۆچوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پژاک قسەیان لەگەڵ هەردوو لایەنەکە کردووە، هەربۆیە پێدەچێ دەستی دیکە لەپشت ئەو رێگرییە بووبێت. ئەندەریاری پێیوایە رەنگە دەستی ئێرانی تێدابێت لەرێگەی یەکێک لە بەشداربووانی کۆنگرەکە، یان دەستی تورکیای لەرێگەی یەکێک لە بەشداربووە تورکەکانی تێدابێت، یان لایەنێکی ناوەندگەرا لەپشتی بێت.