لەزنجیرە چاوپێكەوتنەكانی بەراشكاوی دامەزراوەی میدیایی RNA لەسەر یەك ساڵەی شۆرشی ژینا، فەریبا محەمەدی گوتەبێژی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە. خاتوو فەریبا محەمەدی پێیوایە تێگەیشتنی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان لەپێش پارتە سیاسییەكانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لەسەر ئەو باوەرەیە تاكوو ئێستاش حیزبە سیاسییەكان كاریگەرییەكی زۆریان لەنێو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ھەیە. گوتەبێژی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ھەبوونی خواستی و داواكاری و دروشمی جیاواز یەكێك لە خاڵە لاوازەكانی بزوتنەوەی كوردە لەرۆژھەڵاتی كوردستان، ھەربۆیە لەسەر ئەو باوەرەیە كە حیزبە سیاسییەكان و جەماوەری كوردستان دەبێ لەسەر خواستی مافی دیاریكردنی چارەنووسی كورد رێككبكەون و ئەوە وەكوو داوایەكی ھاوبەشی كوردستان بناسرێت. فەریبا محەمەدی بەڕاوشكاوی لە چاوپێكەوتنەكەدا باسی لە رووداوەكانی ئەو یەك ساڵەی كوردستان و ناو حیزبەكەی كردووەو لەسەر پرسی ژنانیش پێیوایە ژنان ئەگەرچی كاری زۆریان كردووە، بەڵام نەیانتوانیوە خاوەنداریەتی شۆرشی ژینا و ژن ژیان ئازادی بكەن. كۆی چاوپێكەوتنەكە لەو لینكەی یوتیوبی RNA دەتوانن ببینن.