24 . ڕەشەمە . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

ئەو پەڕی ١٥ لەسەد لەکوردەکان لە هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێراندا بەشداری دەکەن

ئەو پەڕی ١٥ لەسەد لەکوردەکان لە هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێراندا بەشداری دەکەن
10 . ڕەشەمە . 2723

ئەو پەڕی ١٥ لەسەد لەکوردەکان لە هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێراندا بەشداری دەکەن


بەپێی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەو راپرسی کوردستان راپرسییەکی لەسەر کەشی هەڵبژاردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو کوردانەی لە شارەکانی ئێراندا دەژین، ئەنجام داوە. بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە کوردەکان ئەو پەڕی ١٥ لەسەد بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا دەکەن، زۆرترین هۆکاریش رووداوەکانی دوای شۆرشی ژینا لە کوردستانە.


لەو راپرسییەدا ژمارەیەک پرسیاری لەسەروو ٨٠٠ کەس کراوە، کە ٦٢ لەسەدیان لەناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بوونەو ئەوانیتر ئەو کوردانەن کە لەشارەکانی دیکەی ئێران دەژین. لە ئەنجامی راپرسییەکەدا زۆرینەی رەهای بەشداربووان ئاماژەیان بەوەداوە کە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری ناکەن، کە رێژەکەی سەروو ٨٥ لەسەدە و تەنیا سیفر و ئەوپەڕی ١٥ لەسەد دەنگ دەدات.

هاوکات بەپێی ئەو راپرسییە کەشی شۆرشی ژینا و دوای خۆپێشاندانەکان هۆکاری سەرەکی ئەو بایکۆتەیە، مووشەکبارانکردنی بنکەو بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش یەکێک لە هۆکارەکانە. هەندێک پرسیاری دیکەش لە بەشداربووان کراوە، کە وەڵامەکانیان سەرنجراکێشن.    

کۆی راپۆرتی ئەنجامی راپرسی کورد ڤۆت دەتوانن لە لینکی خوارەوەدا سەیر بکەن.
سەرچاوە