Weather widget for website

ئیکسپرێس: کەشتییەکی سوپای پاسداران راستەوخۆ زانیاری بە حوسییەکان دەدات

11.03.2024 11:12:21
ئیکسپرێس: کەشتییەکی سوپای پاسداران راستەوخۆ زانیاری بە حوسییەکان دەدات

حەوتوونامەی ئیکسپرێسی فەرەنسا لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد کە کەشتییەکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران راستەوخۆ چاوسا‌غی بۆ هێرشە مووشەکییەکانی حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور دەکات. ئێکسپرێس نووسیویەتی کەشتییەکە خۆی وەکوو کەشتییەکی تیجاری دەردەخات، بەڵام لەراستیدا کەشتی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەو ناویشی "بەهشاد"ە.


حەوتوونامەی ئیکسپرێس لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەرکی ئەو کەشتییە پێدانی زانیاری بە حوسییەکانە بۆ ئەوەی کەشتیی رۆژئاواییەکان لە کەنداوی عەدەن بدۆزنەوەو دواتر بە مووشەک و درۆن بکرێنە ئامانج. هێرشی حوسییەکان لەرێگەی درۆن بۆ سەر کەشتییەکان هێندە زیادیکردووە کە ئەمریکاییەکان لەماوەی چل و هەشت کاتژمێری رابردوودا ٤٣ درۆنی حوسییەکانیان کردووەتە ئامانج و خستوویانەتە خوارەوە. 


ئیسکپرێس دەڵێ کەشتی بەهشاد لە ساڵی ٢٠٢١ کراوەتە جێگرەوە کەشتی ساویز لە دەریای سوور. هەر دوو کەشتییەکەش پێدانی زانیاری بە حوسییەکان لە دەریای سوور بووە، بەڵام کەشتی بەهشاد ئەرکی ئاڵۆزترو مەترسیدارترە، چوونکە راستەوخۆ خەریکە چاوسا‌غی بۆ حوسییەکان لەدژی کەشتییە بازرگانییەکان دەکات. بەپێی زانیاری سەرچاوە ئاگادارەکان کەشتییەکەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران بۆ ماوەیەکی زۆرە لە شوێنێکی دیاریکراو جێگیر کراوە، بۆ ئەوەی بە شاراوەیس بمێنێتەوە، رادارەکانی خۆی ناچالاک کردووە، ئیکسپرێس ئاشکراشیکردووە کە هێزی دەریایی ئێرانیش بەردەوام خەریکی ئەو پاراستنی ئەو کەشتی بەهشادە کە زانیاری بە حوسییەکان دەدات.

گۆڤاری ئیکسپرێس روونیشیکردووەتەوە کە بەرپرسانی ئەمریکاش ئاگاداری رۆڵی کەشتییە سیخورییەکەی ئێران لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەنن، هەربۆیە لانیکەم دووجار لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی سایبەری کراوەتە سەر ئەو کەشتییە، بەڵام هێشتاش لە پێدانی زانیاری کەشتییە بازرگانییەکان بە حوسییەکان بەردەوامە.





0

شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا