27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

رەزا کەعبی: بڕیارەکانی کۆنگرە لەسەر بنەمای لێکدانەوەکانی ناوخۆی حیزب بووە

رەزا کەعبی: بڕیارەکانی کۆنگرە لەسەر بنەمای لێکدانەوەکانی ناوخۆی حیزب بووە
10 . جۆزەردان . 2724



رەزا کەعبی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند کە بەپێی گۆرانکارییەکان و خواستی هەنووکەیی کۆمەڵگەی کوردستان فیدرالیزمیان لە پەسەندکراوی کۆنگرە لابردووەو پێیوایە کە فیدرالیزم بە تەنیا ناتوانێ بەرنامەی سیاسی بێت.

رەزا کەعبی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەرنامەی بە ڕاشکاوی رۆژهەڵات نیوز کە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، باسی لە کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە حیزبەکەیان و کوردستان و ئێران کرد. رەزا کەعبی کە یەکەم چاوپێکەوتنی لەدوای چواردەیەمین کۆنگرەی حیزبەکەی بوو، بە تێروتەسەلی باسی لە کەشی کۆنگرەکەیان و بڕیارەکانی ئەو کۆنگرەی کرد. ڕوونیدەکاتەوە کە بۆچی فیدرالیزمیان لە پەسەندکراوی کۆنگرە لابردووەو مافی چارەی خۆنووسینیان کردووەتە بنەما.

هاوکات باس لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆرشگێران دەکات، بە گوتەی رەزا کەعبی لایەنی بەرامبەر پابەندی بڕیارو بەڵێنەکان نەبووەو هاوکات مەنشووری مەهساش گرفتەکانی قووڵتر کردەوەو لەکۆتاییدا بڕیاریاندا وەکوو کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەردەوام بن. رەزا کەعبی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەرنامەی بە راشکاوی وەڵامی چەندین پرسیاری دیکەی گرنگیش سەبارەت بە حیزبەکەی و کوردستان و ئێران دەداتەوە..

کۆی چاوپێکەوتنەکە لە لینکی خوارێ دەتوانن سەیر بکەن: