Weather widget for website
کاترین شەکدەم: ئێران زاتی ئەوەی نیە، پەلاماری ئیسرائیل بدات

کاترین شەکدەم: ئێران زاتی ئەوەی نیە، پەلاماری ئیسرائیل بدات

15 . گەلاوێژ . 2724



کاترین شەکدەم رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی پێیوایە، ئیسرائیل بە ئاگاداری و گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ئیسماعیل هەنیەی لە تاران کوشتووە.

رۆژهەڵات نیوز، لە ژووری کلاپ هاوس چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاترین شەکدەم رۆژنامەنووس و چادێری سیاسی کرد، لەو چاوپێکەوتنەدا کاترین ئاماژەی بە کوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران کرد، بە رای ئەو ئیسرائیل بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ئەو کارەی کردووە. ئەو رۆژنامەنووسە لەسەر ئەو باوەرەشە کە ئێران توانای ئەوەی نیە کاردانەوەیەکی تووندی بەرامبەر ئیسرائیل هەبێت، چوونکە دەزانێ‌ لە شەڕی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل بڕاوە نابێت.
کاترین شەکدەم رۆژنامەنووسێکی فەرەنسی-یەهوودییە کە لە ساڵانی رابردوو بەهۆی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ هەندێک سەرکردەی پڵە باڵای ئێران و راگەیاندنە فەرمییەکانی ئێران سەرنجی زۆری جیهانی راکێشا، ئەو لەو چاوپێکەوتنەی رۆژهەڵات نیوز پێیوایە کە ئەولەویەتی یەکەمی ئیسرائیل و رۆژئاواییەکان لاوازکردن و ئەگەر کرا لەناوبردنی پرۆکسییەکانی ئێران لەناوچەیە و ئەو پرۆسەیەش دەستی پێکردووە.

کۆی چاوپێکەوتنەکە لە لینکی خوارێ‌سەیر بکەن:



0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە