Weather widget for website
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان

راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان

17 . خەرمانان . 2724

 پارتی ئازادیی کوردستان داوا لە ئیدارەی سلێمانی و سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکا ئەو ڕاگوێزانە ڕابگیرێت

 دەقی ڕاگەیاندراوەکە

ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاربەدەستانی ئیدارەی سلێمانی،هەرسێ لایەنی کۆمەڵەیان ناچار کرد مل بە بڕیاری چۆڵکردنی کەمپە لە مێژینەکانیان بدەن و ڕاگوێزانی زۆرە ملیی پێشمەرگە و ماڵ و خێزانەکانی دانیشتووی ئەو کەمپانەیان بەسەردا سەپاندن. ئەو ڕووداوە وەبیرهێنەرەوەی پەلامارەکانی نوامبر و دیسامبری ساڵی ١٩٩٦ی سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان و داگیرکردن و بارکردن و دەرکردنی خاو و خێزانەکانمانە.

 چۆڵکردنی ئەو کەمپانە و تەرحیلی دانیشتوانەکانیان بەشێکن لە پیلانگێڕییەکانی تاران دژی بزاڤی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بنکۆڵ کردنی سەنگ و پێگەی هەرێمی کوردستان لە لای ڕۆژهەڵاتییەکان و لێکدابڕانی ڕۆحیی نەتەوەیی کوردستانیی کە بەغدا بەرفەرمانیی بۆ کردووە و ئیدارەی سلێمانی جێبەجێی دەکات.

 پارتی ئازادیی کوردستان بە باشیی لە دۆخی هەرێمی کوردستان لە ژێر گوشارەکانی تاران و بەغدا و قەیرانخوڵقێنییەکانیان بۆی، تێدەگا و هەڵوێستی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕەچاو کردنی ئەو دۆخە بە بەرپرسانە دادەنێ، بەڵام هەرگیز نەدەبوو ئاستی چوونە بن باری پیلانگێڕی و گوشارەکانی تاران و بەغدا بگاتە ڕادەیەک کە ئیدارەی سلێمانی دەست بۆ ڕاگوێزانی زۆرە ملیی ماڵ و حاڵی پێشمەرگە و خاو وخێزانەکانیان ببات و برینێکی وەها لە سەر دڵی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات و ئەو پەڵە مێژووییەش بۆ خۆی تۆمار بکات.

 پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی ئەو کردەوەیە، داوا لە ئیدارەی سلێمانی و سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکا ئەو ڕاگوێزانە ڕابگیرێت و هەر جۆرە گوشارێکی دیکە بۆ سەر پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشمەرگە و خاو و خێزانەکانیان بەربەست بکرێت.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ک

٥ی سێپتامبری ٢٠٢٤ز





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە