14 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

دۆناڵد ترەمپ گەرایەوە کۆشکی سپی

دۆناڵد ترەمپ گەرایەوە کۆشکی سپی
16 . خەزەڵوەر . 2724


دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەسەر کامڵا هەریس بەدەستهێنا و جارێکیتر گەرایەوە کۆشکی سپی.
ئەگەرچی تاکوو ئێستا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان سەر لەبەیانی زوو بە کاتی کوردستان ژمارەی دەنگی ئەلیکتراڵەکانی ٢٧٠ دەنگی تێپەراندووە، سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر کرد. هەر زووش وتاری سەرکەوتنی خۆی پێشکەش کرد.

دۆناڵد ترەمپ لەوتاری سەرکەوتنیدا، ئەو سەرکەوتنەی بە سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ خۆی و ئەمریکا ناوبرد و بەڵێنی ئەوەیدا باشترین کار بۆ گۆرینی دۆخەکە ئەنجام بدات. ترەمپ گوتی:"ئەمرۆ وەکوو رۆژێک کە ئەمریکاییەکان جارێکیتر کۆنترۆڵی خۆیان گرتەوەو دەست و ئەوەش لە بیرەوەرییەکاندا دەمێنێتەوە."

لەیەکەم کاردانەوەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پیرۆزبایی لەترەمپ کرد و، رایگەیاند ئەوە گەورەترین سەرکەوتنی مێژوویی ئەمریکایە. نەتانیاهۆ گوتیشی ترەمپ نزیکترین و باشترین دۆستی ئیسرائیل بووە. دوای ئەوەش ترەمپ و نەتانیاهۆ بە تەلەفوون قسەیان کرد. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد کە هەردوولا قسەیان لەسەر مەترسییەکانی ئێران و پێویستی بەیەکەوە کارکردن قسەیان کردووە.

دوای ئەوەش پێشوەختە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوایی و تەنانەت رووسیاش لە رۆژهەڵاتی ئورووپا پیرۆزباییان بە دۆناڵد ترەمپ گوت. بەڵام یەکێکیتر لە پەیوەندییە تەلەفوونییە دگمەنەکان، هی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ محەمەد بن سەڵمان جێنشینی پاشای عەرەبستانی سعودیە بوو. بن سەڵمان بە دۆناڵد ترەمپی گوتووە کە ریاز چاوەرێیە کە پەیوەندییە مێژووییەکانی هەردوولا پتەوتر لەجاران بەردەوام بێت.