شێعرێکی یوونس رەزایی لەسەر زمانی کوردی دارێک؛ لە قەراغ رێگای سبەینێ بەهار دێنێتەوە بیری رێبواران. زمانی فەرمی من دارە سەوز و بەرز هەموو وەرزەکانی ئەوینیش بێژ دەکا گەڵا گەڵا چۆمێک؛ بە پەنجەی چاوەڕوانی وڵاتدا دەبێتە ئاوێنەی ئاسمان. زمانی فەرمی من چۆمە روون و رەوان گشت هەرێمەکانی جوانیی دەنگ دەدەنەوە لە شەپۆلی سروودیدا...