زیاتر لە ٢٠ رۆژە ژاکان باران بەندکراوی سیاسی پێشوو و چالاکوانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان چارەنووسی نادیارەو هەموو هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی هەواڵ و زانیارییەک لەسەر دۆخی ژاکان بێ ئەنجام ماوەتەوە. حوسێن باقری ناسراو بە ژاکان باران بیست رۆژ بەر لەئێستا لەلایەن کەسێکەوە بەڵێنی ئەوەی پێدەدرێت کە لەرێگەی تورکیا بەرەو...