ئیسرائیل رۆژی شەممە داوای لە فەڵەستینییەکانی دانیشتووی شاری رەفەح کرد، کە باشووری غەزە چۆڵ بکەن و، بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن کە تەلئەڤیڤ وەکوو ناوچەی بەشەر دۆستانە ناوی دەبات. گوتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئیکس ئەو داوایەی لە دانیشتووان و ئاوارەکانی ناوچەی جەبەڵاییە لە باکووری غەززە کردووە، ...