دوو لێدوانی گوتەبێژی حدکا و هاوسەرۆکی پژاک کاردانەوەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە، یەکیان دەلێ پێشوازی لە کرانەوەی دوای پزیشکیان دەکەن و ئەویتریشیان پێیانوایە خەڵک دەبێ لەسەر دروشمەکانی، پرسیار لە پزیشکیان بکەن. رۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەر دوو لێدوانی خالید عەزیزی گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ئ...