نووسین: رەزا کەعبی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وەرگێران لە فارسییەوە: سەیران مەنووچێهری (کازێوە) ١- دوو ساڵ لە شۆڕشی ژینا تێپەڕ بوو. دینامیکی ئەم شۆڕشە هێندە هەنووکەیی و زیندووە کە تێپەڕبوونی دوو ساڵی پێوە دیار نیە. ئەو خوێنە تازە و پێکهاتەشکێنیەی کە لە دەمارەکانی بزووتنەوە مەدەنی و سیاسییەکان و لە کولتو...