رۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا بەرێوەدەچێت، لەو هەڵبژاردنەدا کامڵا هەریس کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لەکێبەرکێییەکی قورس و نزیک لەیەکدان. هەموو هەڵبژاردنێکی سەرۆککۆماری ئەمریکا بەردەوام لە راگەیاندنەکان گوێمان لە دەستەواژەیەک بەناوی "ئەلیکتراڵ کالج" دەکەوێت، ئەوە...