سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاگادارکردەوە، کە ئەگەر هێرشی سێیەم بۆ سەر ئیسرائیل بکات، ئابوورییەکەی وێران دەکات. بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر ڤیدیۆیەکی بە زمانی ئینگلیزی و ژێرنووسی فارسی بڵاوکردەوە. بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاند کە دووەم هێرشی مووشەکی ئێر...