بڕیارە سەر لەبەیانی سبەی پێنجشەممە ٩ی رەشەممە وەفدێکی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بکات. هەر ئێوارەی سبەیش پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، وەفدەکەی ئەمجارە جیاوازن. جگە لە سڕی سورەیا، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک، هەر یەکە لە تولای ها...