ئیسرائیل بە لەبەرچاوگرتنی شەڕی ١٢ رۆژەی لەگەڵ ئێران، خەریکە خۆی بۆ گەڕێکی دیکەی هێرش بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش سیستەمێکی دیکەی بەڕگری ئاسمانی لە ئەمریکا کڕیوەو جێگری کردووە. رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیل لە راپۆرتێکی شیکارییدا باس لەوە دەکات، ئێران لە رۆژانی یەکەمی شەڕی ١٢ رۆژەدا ٥٥٠ موشەکی باڵس...