یەکەم کۆنفرانسی زانکۆی نێودەوڵەتی کورد لە ئاڵمان دەستی بەکارەکانی کرد و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا بە بەشداری دەیان ئاکادیمیسییەنی کورد و بیانی باس لە چۆنییەتی و شێوازی کارکردنی ئەو زانکۆیە لەداهاتوودا بکرێت. رۆژی هەینی ٢٦ی رەزبەڕ رێورەسمی یەکەم کۆنفرانسی زانکۆی نێودەوڵەتی کوردی لە ئاڵمان بەرێوەچوو، ئەوەش وەکوو بە...