دوێنێ شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، چەند چالاکی سیاسیی ئێرانی و عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، نامەیەکی کراوەیان ڕوو لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاو کردووەتەوە. لە ناوەڕۆکی نامەکەدا ئاماژە بە ڕووداوەکانی ماوەی ڕابردوو و تاوانەکانی ...