شاندێکی پایەبەرزی پەرلەمانی بریتانیا سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەسەر دۆخی ئێستەی کوردستان، ئێران و ناوچەکە کۆ بوونەوە. ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥، شاندێکی پایەبەرزی پارلەمانی بریتانیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێز جیم شانۆن، ئەندامی پارلەمانی بریتانیا و سەرۆکی گرووپی پارلەمانی هەموو پارتەکان (APPG...