ئەمرۆ ٥ لایەنی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانیان راگەیاند. پێشتر ٧ لایەن لە ناوەندی دیالۆگ بوون، بەڵام کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گەڵاڵەی هاوپەیمانییەکەیان واژۆ نەکرد. کۆمەڵەی شۆرشگێر لە راگەیاندراوێک...