نووسەر: ئەندازیار کامەران حوسێنی، نووسەری کەمپەینی "داواکاری بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ چالاکییەکانی کانەکانی زێڕی سەقز بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵک و ژینگە" کوردستانیانی بهریز؛ هاوشاریانی ئازیز سڵاوتان لێ بێت سەبارەت بە وەڵامدانەوەی بەرپرسان بۆ هەڵمەت و هاوارنامهی "نە بۆ کانگاکانی زێڕی سەقز"، دوێنێ بۆ یەکەمجار دوای ساڵێک بەدواداچوون، بە فەرمی وەڵامانیان بە شەهیدکردنی گەنجێکی بویر، بێ کەموکوڕ و شەریف، به ناوی شەهید محەمەد ڕەشیدی و بریندارکردنی سێ ئامۆزاکەی دایەوە. هەرچەندە تەقەکردنەکە لەلایەن کارمەندانی کۆمپانیای گەشەپێدانی کانەکانی زێڕی سەقزەوە ئەنجامدراوە، بەڵام من ئەو بەرپرسانە به تاوانبار دەزانم کە لەم یەک ساڵەدا هاوارنامهکهمانیان خوێندوتەوە و وەڵامیان نەداینەوە و تەنانەت ڕازی نەبوون کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئێمەدا ئەنجام بدەن و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە کۆمپانیاکانی شاستا تا ئەو ڕادەیە ڕێگە بە خۆیان بدەن کە بێ بەزەییانە تەقەیان لە گەنجەکانمان کرد کە تەنها ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە دەرهێنانی زێڕی سەقز لە کانەکانی دەوروبەری گوندەکەیان. بە پشت بەستن بە پاڵپشتی زانستی زۆر بەرزی کەمپینەکەمان لە لایەک و پاڵپشتی خلکمان لە لایەکی ترەوە، چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد بەڕێوەبەرانی پارێزگا و ئیران چارەسەری ئەو پرسەمان بکەن و چالاکییەکانی ئەم کانە ڕابگرن، بەڵام لەم ماوەیەدا هیچ کام لە داواکارییەکانمان وەڵام نەدرایەوە و ئەم وەڵامنەدانەوەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە بووە هۆی ئەوەی کە هەندێک بەرپرس بە شێوەیەکی ترسنۆکانە له سەرەتادا قسەی بێمانا لە دژی ئێمە بکهن و لە کۆتاییدا تەقە لە گەنجەکانمان بکەن. وەک دەزانن لە سەرەتاوە تۆمەتباریان کردم بەوەی داوای کارم کردووە، دوای ئەوەی زانییان کە پێویستم بە کار نییە، بە باجگیر ناویان بردم و دواتر تۆمەتباریان کردم بە فرۆشتنی واژۆ! من سەرەڕای ئامۆژگاری هاوڕێیان بۆ "اعادهی حیسیت" وەڵامی ئەو نەخۆشانەم نەدایەوە. چونکە بەڕای من بێ نرخ بوون و باوەڕم بە ئاستی بەرزی هۆشیاری خەڵکی شارەکەم وە هۆکارە زۆر زانستییەکانی هەڵمەتەکەمان هەیە. بەداخیکی گرانه وه کارەساتی دوێنێ گۆشەیەکی له نیگەرانییەکانی ئێمە ئاشکرا کرد. بابەتێک کە لە نامەکانمدا به "ریسکهای ژئوپولیتیکی" ڕامگەیاندبوو. لەم قۆناغەدا بۆ دواجار داوا لە بەرپرسان دەکەم کە بە خێرایی وەڵامی خەڵکی خەمباری سەقز و کوردستان بدەنەوە و توندترین سزا بۆ بکوژەکە یان بکوژەکان جێبەجێ بکەن و دۆخی چالاکییەکانی کانگا و دەرهێنانی زێڕ لە سەقز ڕابگرن تا ژینگەی کوردستان و ورمێ و ناوچەی تەبرێز و تەندروستی نەوەکانی داهاتوومان بپاریزن. سوپاسی خەڵکی بهشهرهفی سەقز، بانە و بوکان، و هەموو کوردستان دەکەم، کە لە پرسەی ئەمڕۆی شەهید محەممەد ڕەشیدی بەشداریان کرد و پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو لایەکمان دەکەم، بە تایبەت مامە جەلال، باوکی شەهید محەمەد، دایک و خوشکەکانی شەهید و کاک کامه رانی ئاموزای، و هەموو بنەماڵەی ڕەشیدی و خەڵکی پیر عومران و ناوچه ی گهۆەرک و هەمووی سەقز و کوردستان ده که م. لە کۆتایدا بە ئێوەی ئازیز راده گه یه نم کە هەڵمەتەکەمان بەردەوام دەبێت تا دەگەینە ئەنجامێکی یاسایی.