Weather widget for website
ئەمڕۆکە دەنگنەدان ئەرکێکی ئەخلاقیە!

ئەمڕۆکە دەنگنەدان ئەرکێکی ئەخلاقیە!

2 . پووشپەڕ . 2724

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی «بەرئەنگار بونەوەی کار کردن بە منداڵ» یادێک لە فەرهاد خسروی ئەو منداڵە کۆڵبەرەی کە لە کاتی کۆڵبەری لە گەڵ براکەی ئازاد خسرەوی (٢٨ساڵ) لە سەرمادا ڕەق بونەوە.
ئەو تەمەنی ١٤ ساڵ بوو!

‎یەکێک لە دڵتەزێنترین تاوان و کارەساتەکانی ئەم
ساڵانەی دواتر بە ئەنقەست نیشانە گرتن و کووشتنی کۆلبەرانە، هەموو جارێک کە وینەی کۆڵبەریک بە برینداری یان کوژراوی بڵاو دەبیتەوە من لێرەوە هەناسەم توند دەبێت!

‎دەسەڵاتێ کۆماری ئیسلامی و حاکمیەتی قوڵی ئێرانی دەسەڵاتێکە کە ساڵانێکە سیستماتێک کارلە سەر ئێمە دەکات بۆ ئەوە کە باوەڕمان پێبهێنن کە ئێمە هیچ نین، میللەتێکین کە بەس بۆ کۆلبەری باشین، بۆ ئەوە باشین کە ئەوان بە هەوەسی خۆیان لە سەر سنوورە دەسکردەکان بمانپێکن و پێمان پێبکەنن ئەو کاتەی کە کۆڵبەریک بە سەد کێلو زیاتر بار بە سەر کۆڵیەوە بۆ ئەوەی کە دەربازی ببێت لە سەر شاخدا خۆێ تلۆر دەکاتەوە.
‎ئەوان پێوستیان بەم شادمانییە لە سەر تەرمی ئاواتەکانی ئێمە هەیە؛ ئەوان کێبڕکێ دەکەن لە سەر ئەوە کە بزانن کامیان دەستیان ڕاستترە و دەتوانێ کوێ بپێکیت، یەکیان دەڵێ من دەتوانم سنگی بپێکم، یەکیش بە پێکەنینەوە دەڵێ جا ئەوە چییە من دەتوانم سەریشی بپێکم…

‎ جا لە ئەو هەموو شەهید و گیانبەختکردوەش با بگەڕێن کە بە درێژایی مێژوو گیانیان لێئەستیندراوە و جا با دووریش نەڕوین و تەنانەت با لە شەهیدانی شۆڕشی ژیناش بگەڕین؛ با لە باوکی کۆمار و دایکی سمکۆ و دالیای کچی سمکۆ و باوکی ژینا و میلاد و فریشە و کوبرا … و باوکی فەریدون …و بێژومار کەسانێک کە بەس ناوێکیان لێ بە جێماوە بگەڕێن؛ هەر ئەم تراژیدیای کووشتن و بڕینەی کۆلبەرەکان بەسە بۆ ئەوەی کە هیچ کەسێک تەنانەت لە دونیای خویشیدا بیر لەوە نەکاتەوە کە بچێت بۆ دەنگدان!

‎نازانم ئایا کوردێکی ڕۆژهەڵاتی هەبوونی هەیە کە دوای ئەو هەمووە زوڵم و تاوان و جەنایەت و جینوسایدی ڕۆحی، رەوانی و زمانی و ئابووری و ژینگەیی و فیزیکیەی کە لە کورد لە ڕۆژهەڵات دەکریت بچێت و دەنگ بدات؟!

‎هاونیشتمانی بەڕێز ئەگەر بڕیار بوایە دەنگدان شتێک بگۆڕێت بە دلنیایی کۆماری ئیسلامی نەیدەهێشت دەنگ بدرێت؛ دەنگدانی تۆ دوای ئەو هەمووە کارەساتە، ئەو هەمووە تاوانە واتای داڕمانی ئەخلاقی تۆێ کوردە کە گش جارێک دەبیتە دەسکی تەوری قاتڵی میللەتەکەت بۆ کووشتنی زۆرتری کۆڵبەر، بۆ ئێعدام و ئەشکەنجە و دەستدرێژی زۆرتر بۆ سەر منداڵەکانت!
‎تۆ گش جارێک دەچی و دەنگ ئەدەی بەو کەسەی کە لاقەت دەکات!

‎ئەمڕۆکە دەنگنەدان ئەرکێکی ئەخلاقیە!
‎#نا_بۆ_دەنگدان_بە_کۆماری_ئیسلامی

0

قاسمی سلێمانی شاری سەردەشتی بە كیمیابارانكردن دا
شانۆی هەڵبژاردنی داگیرکەر لە کوردستان
لە دیکتاتۆرییەتدا (هەڵبژاردن) بوونی نیە!
هەڵبژاردنەکان لە ئێران
ئەمڕۆکە دەنگنەدان ئەرکێکی ئەخلاقیە!
یاد و ناوی ٥٩ لاوی مەهاباد