Weather widget for website
لە ٣ مانگدا ٤٠ جار ئاگر لە دارستانەکانی سنە کەوتووەتەوە

لە ٣ مانگدا ٤٠ جار ئاگر لە دارستانەکانی سنە کەوتووەتەوە

19 . پووشپەڕ . 2724

سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند لە ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ٤٠ دارستانی پارێزگای سنە ئاگرکەوتووەتەوەو نزیکەی هەزار هەکتار دارستان سووتاون.


ئەمرۆ سێشەممە ١٩ی پووشپەر بێهزاد شەریفی پوور بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند لەکۆی ٤٠ رووداوی ئاگرکەوتنە لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە ٩١٣ هەکتار دارستان سوتاون و زیانێکی زۆر لە ژینگەی ناوچەکەش دراوە.


رووداوەکان لەزۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سنە بووە، لە بانە ١٠ ئاگرکەوتنەوە، لە دیواندەرە ٤ رووداو، لە سەقز ٥ رووداو، لە قوروە ٢ رووداو، لە سنە ٢ رووداو و لە مەریوانیش ٥ رووداوی ئاگرکەوتووەتەوە. بەپێی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنە، زۆرترین زیان لەو ئاگرکەوتنەوانە لە دارستانەکانی مەریوان بووەو بەو هۆیەوە ٩٣ هەکتار دارستان لەناوچووە.





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە