12 . پووشپەڕ . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

د.ئەحمەد محەمەدپوور وەکوو سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی دیاریکرا

د.ئەحمەد محەمەدپوور وەکوو سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی دیاریکرا
11 . پووشپەڕ . 2725

ئەمرۆ چوارشەممە دکتور ئەحمەد محەمەد پوور توێژەری دیاری کورد وەکوو سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی ئەمریکا دیاریکرا.

دکتور ئەحمەد لەدایکبووی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە. بڕوانامەی دکتورای کۆمەڵناسی لە زانکۆی شیراز و دکتورای مرۆڤناسی لە زانکۆی ماساچۆستی ئەمریکا وەرگرتووە. دکتور محەمەدپوور زیاتر لە دوو دەیە توێژینەوەی لەزانکۆی بوعەلی سینای هەمەدان و زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر، زانکۆی وێندریبڵ، زانکی ماساچۆست و زانکۆی ئاڵابامای کردووە.

دکتور ئەحمەد نووسەری کتێبی مێتۆدۆلۆژی لە ساڵی ٢٠١٠، سیاسەتەکانی میتۆد لەساڵی ٢٠١٥ و مێژوو بە گێرانەوەی فەڵسەفە لەساڵی ٢٠١٨-یە. دەیان وتاری زانستیشی بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی لە ژورناڵە بەناوبانگەکانی جیهان بڵاوکردووەتەوە.

دکتور محەمەدپوور لەساڵەکانی ١٩٩٩ هەتا ٢٠١٢ بەشێوەی مەیدانی لە شارەکانی سەردەشت، بانە، مەهاباد، مەریوان و هەورامان توێژینەوەی کردووەو تێزی دکتوراکەی لەسەر گۆرانکاری و پێشڤەچوونە کۆمەڵایەتییەکان لە هەورامان بووەو تێزێکی دیکەی دکتۆراشی سەبارەت بە کۆڵبەری لەکوردستان بووە.

توێژینەوەکانی ئەم دوایانەی دکتور محەمەدپوور لەسەر کۆلۆنیالیزمی ناوخۆم بەکەمینەکردنی نەتەوەکان و سیاسەتی دژە گەشە لە ئێران بۆ سەر کوردستان بووەو وتارەکانیشی لەژورناڵە دیارەکانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە.