1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

عەبدوڵڵا موھتەدی: ھەموو پێشنیارەكانی رەزا پەھلەوی لەگروپی جۆرج تاون رەتكرانەوە

عەبدوڵڵا موھتەدی: ھەموو پێشنیارەكانی رەزا پەھلەوی لەگروپی جۆرج تاون رەتكرانەوە
9 . خەرمانان . 2723

دامەزراوەی RNA لەزنجیرە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و چالاكوانانی رۆژھەڵاتی كوردستان لەسەر یەك ساڵ شۆرشی ژینا گفتوگۆی لەگەڵ عەبدوڵڵا موھتەدی سكرتێری كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كردووەو دەقی گفتوگۆكەش ئێوارەی رۆژی ھەینی كاتژمێر 20 بەكاتی كرماشان بڵاودەكرێتەوە.
عەبدوڵڵا موھتەدی لەو چاوپێكەوتنەدا باس لە ناوەندی ھاوكاری، پەیوەندییەكانی لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەدوای مەنشوری مەھسا و گروپی جۆرج تاون دەكات. بەرێز موھتەدی بەڕاشكاوی باس لە مەنشووری مەھسا و جۆرج تاون دەكات و دەلێ سەرجەم پێشنیارەكانی رەزا پەھلەوی لە لایەن ئەندامەكانی دیكە رەتكرانەوەو پەھلەوی رۆڵی سەرەكی و دیاری لە گروپەكەدا نەبوو. دەشلێ مەنشووری مەھسا دەرفەتێكی باش بوو، كە دەتوانرا كورد كەڵكی لێوەربگرێت، بەڵام پرسەكە بەئاقارێكی دیكەدا چوو.
كۆی چاوپێكەوتنەكە رۆژی ھەینی كاتژمێر 20 بەكاتی كرماشان لە یوتیوبی RNA بڵاودەكرێتەوە..