1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

‌حەسەن شەرەفی: پڵاتفۆرمەکەمان بۆ کۆکردنەوەی هێزە سیاسییەکان ئامادەیە

‌حەسەن شەرەفی: پڵاتفۆرمەکەمان بۆ کۆکردنەوەی هێزە سیاسییەکان ئامادەیە
12 . خەرمانان . 2723

لەچوارچێوەی زنجیرە گفتوگۆکانی بەراشکاوی لەسەر شۆرشی ژینا بەرێز حەسەن شەرەفی ئەندامی ناوەندی رێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەلێ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەک دەکەین، بەڵام بۆ هاوپەیمانیکردن مەرجی خۆمان هەیە. شەرەفی لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئێوە بەشداری هیچ ئیتڵافێکتان نەکردووەو ئەو پڵاتفۆرمەیش کە باستان دەکرد، بڵاونەکراوەتەوە، رایگەیاند کە پڵاتفۆرمەکە ئامادەیەو بەو لایەن و نەتەوانە دراوە کە مەبەستمانە بەشێک لە هاوپەیمانییەکە بن، بەڵام روونی نەکردەوە کەی و بە چ میکانیزمێک بڵاودەکرێتەوە.
دەقی گفتوگۆکە ئەمرۆ یەکشەممە کاتژمێر هەشتی ئێوارە بەکاتی کرماشان لە یوتیوبی RNA بڵاودەکرێتەوە.