26 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

جوانرۆ: ئاگری شەڕی رژێم و سەنگەرەكانی تووڕەیی خەڵك

جوانرۆ: ئاگری شەڕی رژێم و سەنگەرەكانی تووڕەیی خەڵك
15 . خەرمانان . 2723

دوو رێكخراوی مافی مرۆڤ راپۆرتێكیان لەژێر ناوی "جوانرۆ ئاگری شەڕی رژێم و سەنگەرەكانی تووڕەیی خەڵك" بڵاوكردووەتەوەو باسیان لەدۆخی جوانرۆ و خواستەكانی ئەو شارەیان لە چوارچێوەی شۆرشی ژینا (ژن ژیان ئازادی) كردووە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و كەمپەینی مافی مرۆڤ لەئێران لەراپۆرتەكەیاندا باسیان لەوە كردووە كە جوانرۆ ھەر لەسەرەتای شۆرشەكەدا نارەزاییان دەربڕیوەو شەقامەكانی بە بەردەوامی پڕ بووە لە شۆرشگێران.
راپۆرتەكە 100 لاپەرەیەو سەدان وێنەو فیلم و گفتوگۆی شایەتحاڵەكانی تێدایە، بەتایبەت ئەو بنەماڵەی قوربانییەكان و بڕیندارەكان و باسیان كەشی شاری جوانرۆ لەكاتی خۆپێشاندانەكان كردووە. ھێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ھەر لەرۆژی یەكەمەوە بۆ سەركوتكردنی شاری جوانرۆی پارێزگای كرماشان كەڵكی لە چەك وەرگرتووەو راستەوخۆ تەقەی لە خۆپێشاندەران كردووە.
ھەر بۆیە لە شاری جوانرۆ ھەشت كەس شەھید بوونەو لەنێو قوربانییەكان منداڵێكی ژێر 15 ساڵیشی تێدایە. ھاوكات زیاتر لە 80 كەسیش بڕینداربووەو لەنێو بریندارەكانیشدا منداڵ ھەن، تەنانەت ئەو كەسانەی بڕیندار كراون، بە بڕینداری لەلایەن چەكدارانی رژێم ئەشكەنجە دراون.
بەپێی راپۆرتەكە لەو یەك ساڵەشدا ناوەندی ئەمنی و سەربازییەكان بەتایبەت سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعات گوشاریان بۆ بنەماڵەی قوربانیان و چالاكوانان ھێناوەو ھەڕەشەش لەھەموویان كراوە كە نابێ باس لە قوربانییەكانیان بكەن و بە گوشارو ھەڕەشە ناچاریان كردوون، بێدەنگ بن.
ھادی قائیمی بەرێوەبەری كەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە راپۆرتەكەدا دەلێ ھەموو ئەو تاوانانەی لە جوانرۆ كراون، بە ئاگاداری بەرزترین دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و بەشێوەی سیستماتیك كراون، تەنانەت چەكی قورسیش بۆ سەركوتكردنی خەڵكەكە بەكارھاتووە، بەڵام جوانرۆییەكان ھەر بەردەوام بوونە.
رێبین رەحمانی ئەندامی بەرێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی كوردستانیش پێیوایە تێچووی ئەو تاوانانە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كەم بووە، ھەربۆیە بەردەوام لە ناوچە پەراوێزەكانی وەكوو كوردستان و سیستان و بەلوچستان بەردەوام دەبێت. بەباوەری رەحمانی ئێستاش لەگەڵ نزیكبوونەوەی لە ساڵرۆژی شۆرشی ژینا گوشارەكان بەھەمان ریتمی جاران بەردەوامن.
راپۆرتەكەی ئەو دوو رێكخراوەیە داوا لە دەوڵەتانی لەسەراسەری جیھان دەكەن كە بەتووندی بەرامبەر ئەو تاوانانەی لە جوانرۆ كراون، ھەڵوێستیان راشكاویان ھەبێت. داواش دەكەن لە كۆروكۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكان ئێران تەریك بكەنەوە، چوونكە ئەوەی لەجوانرۆ روویداوە، بە بەڵگەوە دیارەو دەریدەخات كە لەوێ تاوانێكی سیستماتیكی گەورە ئەنجام دراوە.
.


فایلە بەردەستەکان بۆ داگرتن083a0000-0a00-0242-f2fe-08dacb66369b_w1023_r1_s.webp