1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

جادەکانی مەرگ، رێگەیەکی دیکەی رژێم بۆ کوشتاری کورد

جادەکانی مەرگ، رێگەیەکی دیکەی رژێم بۆ کوشتاری کورد
20 . خەزەڵوەر . 2723

دوایین رووداو لە جادەی راژان بۆ ورمێ بوو، رۆژی چوارشەممە لەو جادەیە بەهۆی رووداوی هاتووچۆ چوار کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی دە کەسیش برینداربوون. هەر هەفتەی رابردوو لەجادەی نێوان سنەو مەریوانیش بەهۆی رووداوێکی دیکەی هاتووچۆ شەش کەس دوو کەس گیانیان لەدەستدابوو. ئەو رووداوانە یەکەم و دوایین رووداوی هاتووچۆ نین کە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی کوردستان.

بەپێی بەدواداچوونەکانی RNA لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاوی ١٠٣٢ کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی ١٠ هەزار کەسیش برینداربوونە.

ژمارەی قوربانییەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیەن، لەپارێزگای ورمێ ٣٨٠ کەس، لەپارێزگای سنە ٢١٠ کەس، لەپارێزگای کرماشان ٣٣٢ کەس و لەپارێزگای ئیلام ١١٠ کەس لەو شەش مانگەدا بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بەهۆکاری زیادبوونی قوربانییەکانی رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، شایەتحالەکان باس لە دوو هۆکاری سەرەکی دەکەن، هۆکاری یەکەم و سەرەکیترین هۆکار خراپی رێگەوبانەکان لەزۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن، بەشێوەیەک لەهەموو پارێزگایەکی رۆژهەڵاتی کوردستان هەندێک رێگەوبان بە جادەی مەرگ ناسراون. هۆکاری دووەمیش ئەوە خراپی کوالێتی ئۆتۆمبیلەکانن کە دروستکراوی ئێرانن. بەشێوەیەک نزیکەی ٦٠%-ی قوربانییەکان بەهۆی ئۆتۆمبێلی پراید بووە.