10 . سەرماوەز . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە پلانی ناوچەی دژە فڕین بۆ کوردستانی ئێران(ڕۆژهەڵات) دابین بکرێ؟

ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە پلانی ناوچەی دژە فڕین بۆ کوردستانی ئێران(ڕۆژهەڵات) دابین بکرێ؟
3 . جۆزەردان . 2724

بەرازی قژلوول

Preis: 3,84 €
Verfügbar: 1,00


نووسین: مایکل ڕوبین.. سەرچاوە: nationalinterest 

وەرگێران: سروش سوڵتانی

کاتێک خامنەیی بمرێ، کوردەکانی ئێران ئۆتۆنۆمی دووپات دەکەنەوە.هەر کات ڕژێمی نوێی ئێران خوازیاری کۆنتڕۆڵی وڵات بێ، هەوڵی چەقاندنی ئۆتۆنۆمی لە لایان کوردانەوە دەدرێت.

مردنی لەناکاوی ئیبراهیم ڕەیسی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا سەرنجی لەسەر پرسی جێنشینی ئێران نوێکردەوە. لە کاتێکدا ڕەئیسی پێشەنگ بوو بۆ جێگرتنەوەی عەلی خامنەیی ڕێبەری هەشتا و پێنج ساڵەی ئێران، ئێستا گرەو لەسەر کەس ناکرێت. ڕەنگە حکومەتی ئێران سەرنجی لەسەر گۆڕینی ڕەئیسی بوبێت. هێشتا لە سەرانسەری ئێراندا، چەقۆکان تیژ کراونەوە، پیاوانی ئایینی، ژەنەڕاڵەکانی سوپای پاسداران، سیاسەتمەدارانی ئاواتخواز و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان پلانیان بۆ خەڵاتە راستەقینەکەی دوای خامنەیی داناوە: دیاریکردنی ئەوەی کە ڕۆژی دوای مردنی خامنەیی کێ دەسەڵاتی بەدەستەوەیە.

لەسەر کاغەز، جێنشینی لە ئێران نابێت کێشە بێت. مەجلیسی شارەزایانی رێبەری کە دەستەیەکی ڕۆحانیی هەشتا و هەشت کەسییە، سەرۆکی باڵای داهاتوو هەڵدەبژێرێت. بەڵام هیچ شتێک وەک نووسراو کار ناکات. پێشتر، کاتی مردنی ئایەتوڵڵا ڕوحوڵڵا خومەینی سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕۆشنبیرە پێشەنگەکانی ناوەندە جۆراوجۆرەکانی دەسەڵات بە بێدەنگی دانوستان و جێگیربوون لەسەر خامنەیی کە لەو کاتەدا بە لاواز و بێ هەڕەشە دادەنرا، بۆ ئەوەی ببێتە جێنشینی داهاتووی. مەجلیسی شارەزایان مۆری پێدا بۆ ئەوەی رکێڤی بەرێوەبەری وڵات بگرێتەدەست.

ڕەنگە ئەمجارەیان مۆرێکە وا بە ئاسانی و بە خێرای کار ناکات و  کێشەکە سێ قاتە. یەکەم: هەر هاوسەنگییەکی دەسەڵاتی ناوخۆیی لە کاتی مردنی خومەینیدا هەبووبێت، کۆتایی هاتووە. بۆ نموونە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی تەنیا هێزێکی نیزامی نییە، بەڵکو ناوەندێکی بازرگانیی خاوەن چەندین میلیارد دۆلارە. ئەوان بەرژەوەندییە داراییەکانیان ناخەنە مەترسییەوە بۆ سەرکردەیەک کە پشکنینیان بۆ نەکردبێت یان پەسەندیان نەکردبێ.

دووهەم: بە پێچەوانەی سەڵتەنەتی عومان، هیچ چوارچێوەیەکی کاتیی دیاریکراو نییە کە پەیوەندی بە جێنشینییەوە هەبێت. لە عومان پرۆسەیەکی دیاریکراو هەیە، بۆ ئەوەی لە سێ رۆژدا جێنشینێک دیاری بکەن.  لە ئێراندا مەجلیسی شارەزایان دەتوانێت دوای دوو ڕۆژ جێنشینێک هەڵبژێرێت یان دوو ساڵ چاوەڕێ بکات.

سێیەم: خەڵاتەکە بێئەندازەیە. خامنەیی سەرۆکایەتی دیکتاتۆرییەکی سی و پێنج ساڵەی کردووە کە نەک هەر دەسەڵاتێکی بەرفراوانی مەزهەبی و سیاسی بەڵکو کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی کەسی زیاترە لە بەرهەمی ناوخۆیی بەشێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەفریقا و تەنانەت ئورووپا. ڕەنگە ئەگەرەکان دژی هەر پیاوێکی دیاریکراو بن کە جێگەی خامنەیی بگرێتەوە، بە تایبەت ئەگەر لە پەراوێزەوە بێت، بەڵام ئەگەر یەک لە دوای یەک لە چەند دەیەیەکدا تەنیا جارێک بێت، بۆچی ڕێگەیەکی “هەڵبژاردەی مەهدی بوون” تاقی نەکاتەوە؟

کاتێک ئێران لاواز دەبێت، کوردەکانی ئێران جوڵەی خۆیان دەکەن

مارک توین، نووسەری ئەمریکی جارێک بە گاڵتەجاڕیەوە وتی، “مێژوو خۆی دووبارە ناکاتەوە، بەڵام زۆرجار قافیە دەکات.” لە کاتی گواستنەوە و لاوازی حکومەتی ناوەندیدا، هەموو ناوچە پەراوێزەکانی ئێران تووشی ئاڵۆزی دەبێت، بەڵام هیچ شوێنێک بەرادەی کوردستانی ئێران گەشە ناکات.

لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا، دەسەڵاتی ئێران پەڕشوبڵاوبوو، رووسیا و شانشینی یەکگرتوو لەرووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە دەستێوەردانیان لە ئێران دەکرد، بۆ ئەوەی بە لاوازی بمێنێتەوە. هەردوو وڵات سنووریان بۆ ئێران دیاریکرد، لەرێگەی قەرزدارکردنی تارانیان لاواز و گوێ لەمستی خۆیان کردبوو. ئەو کاتیش کوردستان لەدۆخێکی جیاوازدا بوو، ئێران لەو ناوچانە لاوازتریش‌بوو، خێڵەکانی سەر سنوور هەڵیانکووتایە سەر پاشماوەکانی حکوومەت و هەتا رادەیەکی زۆر سەربەخۆ بوون.


دواجار شا هێزی سەربازی ڕەوانەی سنوورەکە کرد. تەلەگرافەکە سیستەمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی دروستکرد کە ڕێگەی بە تاران دا هەنگاوێک لە پێش ئاژاوەگێڕییەوە بمێنێتەوە. بەڵام سەقامگیرییەکی لەو شێوەیە زۆری نەخایاند. دەیان ساڵی یەکەمی سەدەی بیستەمی ئێران ناسەقامگیری سیاسی بەخۆیەوە بینی. شۆڕشی دەستووری(مشروطە) دوای چەندین ساڵ خەبات، تەنیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دژە شۆڕش و لەشکرکێشییەکی لەبارچوو کە ڕووسیا پشتیوانیی دەکرد، سەرکەوتوو بوو. عەشیرەتەکان هەستان و دیسانەوە ئۆتۆنۆمی خۆیان بە تایبەت لە ناوچەی شاخاویی کوردیدا دووپات کردەوە. شای ئێران، ڕەزاخانی سەرۆکی لیوای قەزاقی فارسی خستە سەر بۆ گرتنەوەی دەسەڵاتی خۆی. ڕەزا خان ئەرکەکەی بە جۆش و خرۆش و دڕندەییەوە بەجێگەیاند، بەجۆرێک کە شکۆمەندییەکەی تا ئەو ڕادەیە گەشەی کرد کە لە شا زیاتر درەوشایەوە، کە دواجار شای لە پۆستەکەی دوورخستەوە و لە ساڵی ١٩٢٥دا خۆی وەکوو ڕەزا شا ڕاگەیاند.

ڕەزا شا بەهێز دەستی پێکرد، بەڵام بەزوویی شەڕێکی گەورە دەستیپێکرد. دوای ئەوەی شانشینی یەکگرتوو و یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٤١ ڕۆژهەڵاتی ئێرانیان داگیرکرد بۆ دەستەبەرکردنی ڕێڕەوێکی جێگرەوەی دابینکردن بۆ سوپای سوور، هاوپەیمانان بەهۆی گومانەکانیانەوە لە مەیلی لایەنگری ئەڵمانیا، شایان ناچارکرد دەستلەکارکێشانەوە و دووریان خستەوە. کوڕەکەی محەممەد ڕەزا شا، تەختی پاشایەتی گرتە دەست. شای نوێ بۆشایی لە تاران پڕکردەوە، بەڵام چیرۆکەکان لە پەڕاوێز شتێکی دیکە بوو.

کاتێک شەڕی جیهانی دووهەم کۆتایی هات، ئینگلیز و ئەمریکییەکان کشانەوە، بەڵام سەربازانی سۆڤیەت لە ئازەربایجانی ئێران مانەوە، ئەمەش یەکەم قەیرانی ڕاستەقینەی جەنگی ساردی لێکەوتەوە. فشارە دیپلۆماسییەکان لە کۆتاییدا سۆڤیەتی ناچارکرد بکشێنەوە، بەڵام بۆشاییەکیان بەجێهێشت کە کوردەکانی ئێران هەوڵیان دەدا بە کۆماری دابڕاوی خۆیان پڕیبکەنەوە. ساڵێک دەخایەنێت تا هێزەکانی ئێران کۆببنەوە و ناوچەکە داگیر بکەنەوە و سەرکردە کوردەکان لە سێدارە بدەن.

محەممەد ڕەزا شا دیکتاتۆری چەسپاند. بە درێژایی شەستەکان کوردستانی ئێران تاڕادەیەک بێدەنگ بوو. بەڵام نائارامی تەقییەوە، کاتێک ئێران سەرەتا بەرەو ئاژاوەگێڕی و دواتر بەڕەو شۆڕشی ئیسلامی هەنگاوی هاویشت. لەگەڵ لەرزینی شا، هێزەکانی خۆیان لە تاران چەسپاند. ئەوکات محەمەد رەزا شا دەبووا لەنێوان تاران و ناوچەکانی کوردستان یەکیان هەڵبژێرێت، ئەو تارانی هەڵبژارد، چوونکە لەرووی سیاسی و ئابووریی گرنگتر بوو و زۆربەی هێزەکانی بۆ تاران کشاندەوە.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، خومەینی هەنگاوی بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرانسەری ئێران هاویشت. بە ناردنی سادق خەڵخالی کە پیاوێکی ئایینی شیعە مەزهەب بوو، ئەو وەکوو حاکم شەڕعی خومەینی لەناوچە، بڕیاری لەسێدارەدانی سەدان کوردی دەرکرد. خەڵخالی بە نەتەوە ئازەری بوو، تاکوو ئێستاش دڕەندەترین ئەندامانی سوپای پاسداران کە لە کوردستانی ئێراندا کار دەکەن، ئازەرین.  دۆخێکی هاوشێوەی ئەوەی کە کرێملین زۆرجار یەکە چیچانییەکان بۆ ئەنجامدانی کارە پیسەکانیان لە شوێنەکانی دیکەی قەفقازی باشوور و ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت.

کۆماری ئیسلامی کوردی سەرکوت کرد، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر نەبوو. لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵانی١٩٨٠-٨٨، بەناوبانگترین شەڕەکان لە باشوور بوو، بەڵام ئێرانییەکان دەڵێن ترسناکترین بەرە لە کوردستانی ئێران بووە. کورد بە گشتی هیچ دۆستێکی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری عێراق نەبوو، بەڵام گرنگیشیان بە خومەینی نەدەدا. لە ئەنجامدا گرووپە کوردییەکانی وەک کۆمەڵە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاستی جەماوەریدا پەرەیان ساند. ئه مڕۆ به ڕپرسانی ئێران به شداری دەنگدەرانیان وەک پێوەری شەرعیەت بەخشین بە ڕژیم به کارده هێنن، بەڵام کوردەکانی ئێران بەشدارییەکی ئەوتۆ لە راپڕسییەکاندا ناکەن. ئەو بایکۆتە بەرادەیەک بوو کە تەنانەت سەرنجی خامنەییشی راکێشا.

کاتێک خامنەیی بمرێ، بە ئەگەری زۆر سیناریۆی جێنشینی ملمڵانێی لێبکەوێتەوەو بۆشایی دەسەڵات رووبدات. سوپای پاسداران پێگەی خۆی لە تاران بەهێزتر دەکات، سوپا دەیەوێ جێنشینەکە لەخۆی بێت، یان ئەو بە وەکاڵەت بیدا بە ئایەتووڵاییەک. بەرامبەریشدا دەیەوێ بەهەموو شێوەیەک رێگریی لەو کەس و لایەنانە بکات، کە دژایەتی پلانەکانی بکات. شەڕی ناوخۆ ئەگەرێکە، ئەو شەڕە بە جیابوونەوەی کوردەکان دوور لە چاوەڕوانییە، چوونکە هاوسەنگی هێز نیەو کۆمەڵکوژی کوردەکان لەلایەن ئێران ئەگەرێکی کراوەیە.

لەساڵی ١٩٩١ و ئەو کاتەی سەدام حوسێن هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هەموو عێراقی لەژێر ئۆپەراسیۆنی گەردولوولی بیابانی دەدا، هێزەکانی کۆماری ویستیان هەموو کوردەکانی عێراق بکەنە ئامانج. کوردەکان دەیانزانی عێراق چ توانایەکی هەیە، چوونکە سێ ساڵ پێشتر هەڵەبجەی کیمیاباران کردبوو و پێنج بۆ هەشت هەزار ژن و پیاو و منداڵی کوشتبوو. هەربۆیە زیاتر لە یەک ملیۆن کورد کۆڕەیان بەرەو سنووری تورکیا دەستپێکرد.

تورکیا ئامادەیی ئەوەی نەبوو، میوانداری لەو ژمارە پەنابەرە بکات. هەربۆیە تورگوت ئۆزال سەرۆککۆماری ئەوکاتی تورکیا پێشنیاری پەناگەیەکی ئارامی لە باکووری عێراق کرد، لەکۆتاییدا تورکیا میوانداری ناوچەیەکی دژە فڕینیشی کرد بۆ بەرگریکردن لە کارمەندانی ئەمریکا و ئورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان کە کاری فریاگوزاری مرۆییان لەو ناوچەیە دەکرد.

با بگەرێینەوە بۆ ئێران: کاتێک خامنەیی بمرێ، کوردەکانی ئێران ئۆتۆنۆمی دووپات دەکەنەوە، لەگەڵ چەسپاندنی رژێمی نوێی دوای خامنەیی، ئەو رژێمە هەوڵی خۆ چەسپاندن لەسەرانسەری ئێران دەداتەوە. جا لەو کاتەدا سوپای پاسداران و هێزە سەربازییەکانی دیکەی ئێران بە دڕندەیی و تووندوتیژییەکی زۆر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن و رەنگیشە لەلایەن ئازەرییەکانی ئێرانیش هان بدڕێن. دەرەنجامەکەی دەبێتە ئەو رووداوانەی ساڵی ١٩٩١ لە کوردستانی عێراق روویدا و کوڕەوەکە بۆ کوردستانی ئێران و تورکیا دەستیپێکرد. جا ئەوکات هەواڵدەرییەکان وێنەی ئازارەکانی مرۆڤ دەگوازنەوە بۆ سەرانسەری ئەمریکا، ئورووپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست.

پاشان پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ڕۆژئاوا هیچ شتێک دەکات؟

هەردوو حیزبی دیموکرات و کۆمارییەکان، مەیلیان بۆ جێگیرکردنی سەربازی لەدەرەوەی وڵات نیە، بەڵام حاڵەتی مرۆیی هەر کراوەیە. تەنانەت سەرۆک باراک ئۆباما کە بانگەشەی شەڕی گەوجانەی دەکرد، بەڵام مڵکەچی گوشاری سیاسی بۆ بەشداریکردن لە سوریا بوو، بەتایبەت دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی دژی خەڵکی مەدەنی بەکارهێناوە.


بە جێگیربوونی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە تورکیا ،عێراق و  کوردستانی عێراق، دواتر پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئەمریکا پشتگیری لە ناوچەی دژە فڕین دەکات لە کوردستانی ئێراندا؟ ئەگەر وایە، ئایا کاریگەرییەکانی بۆ باقی ئێران و ناوچەکە چییە؟ بەپێچەوانەوە ئەگەر نا، ڕەنگە کۆمەڵکوژییەکی کوردانی ئێران بۆ ئێران چ مانایەکی هەبێت و ئاوارەکانی کوردی ئێران چۆن دەتوانن ناوچەکە ناسەقامگیر بکەن؟ چاوەڕوانی بۆ ڕوودانی قەیرانەکە لە جیاتی ئەوەی کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی چالاکانە پلانی بۆ دابنرێت، کەمتەرخەمییەکی دیپلۆماسی و ستراتیژی دەبێت.


مایکل ڕوبین بەڕێوەبەری شیکاری سیاسەتە لە کۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یاریدەدەرێکی باڵایە لە پەیمانگای ئەمریکی ئینتەرپڕایز.