6 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

بنەماڵایەکی چاڵاکوانی کورد ژیانیان لە مەترسیدایە

بنەماڵایەکی چاڵاکوانی کورد ژیانیان لە مەترسیدایە
11 . سەرماوەز . 2724



حوسێن حوسێنی لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٧ و هاوسەرەکەی نەسرین خۆشنەوازیان لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٢ هەردووکیان لەچاڵاکوانانی کەڵتووری، مەدەنی و مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانن. ئەوان خاوەن دوو منداڵی ١٠ و ١٣ ساڵین و چەندین ساڵ لە رێکخراوە مەدەنییەکانی وەکوو ڤەژین، ئەنجوومەنی سەوزی چیا و ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان چاڵاک بوونە.
ئەو دوو چاڵاکوانە کەڵتووری و مەدەنی و مافی مرۆڤییە چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران گووشاریان خراوتەسەر، لەکۆتاییدا بەناچاری ساڵی ١٣٩٨ ناچار دەبن رۆژهەڵاتی کوردستان جێ بهێڵن و روو لە هەولێری هەرێمی کوردستان دەکەن.
هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی چەند ساڵی رابردوو، بەتایبەت بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی گوشارەکان بۆ سەر ئەو بنەماڵەیە لە دەرەوەی مەریوانیش زیاد دەکات و چەندین جار هەڕەشەیان لێدەکرێت، هەربۆیە بڕیار دەدەن لە ئورووپا ببنە پەنابەر.
حوسێن و نەسرین لەگەڵ منداڵەکانیان لە پاییزی ئەمساڵ روویان لە تورکیا کرد، بەڵام لەتورکیا دەستبەسەر دەکرێن و لەکەمپی پارێزگای مەغلا دەستبەسەر دەکرێن. جێگەی ئاماژەپێدانە کە نەسرین بەهۆی گووشارە دەروونییەکانی هێزە ئەمنییەکان تووشی خەمۆکی دەبێت، هاوکات نەخۆشی مەعیدەی هەیەو پێویستی بە بەدواداچوونی بەپەلەی پزیشکی هەیە.
بنەماڵەو هاوکاران ئەو دوو چاڵاکوانە مەدەنی و مافی مرۆڤییەی مەریوان، داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە یارمەتی ئەو بنەماڵەیە بکەن، چوونکە ئەگەر ئەو چاڵاکوانانە رادەستی ئێران بکرێنەوە، مەترسییەکی جیدی دەکەوێتە سەر ژیانیان.