6 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

حەشدی شەعبی سەر بەئێڕان لەعێراقەوە چووە ناو سوریە

حەشدی شەعبی سەر بەئێڕان لەعێراقەوە چووە ناو سوریە
12 . سەرماوەز . 2724

هەواڵدەری رۆیتێرز رۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ناو سوپای سوریە ئاشکرایکرد کە شەوی رابردوو هێزەکانی حەشدی شەعبی چوونەتە ناو خاکی سوریە.


لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی دۆخی سوریە و رۆژئاوای کوردستان سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەز هەواڵدەری رۆیتێرز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار رایگەیاند کە شەوی رابردوو هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران چوونەتە ناو خاکی سوریە. بەگوتەی رۆیتێرز هێزەکانی حەشد لە دەروازەی ئەبووکەماڵ چوونەتە ناو سوریە و دەیانەوێ لەبەرامبەر هێزەکانی تەحریر شام یارمەتی هێزەکانیان لە باکووری سوریە بدەن.
سەرچاوەکانی رۆیتێرز ئاشکرایانکردووە کە ئەو هێزانەی لەعێراق رەوانەی سوریە کراون، کەتائیبی حیزبوڵڵا و فاتیمیۆنی تێدایە.
لەچەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد کە بریتین لە گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا و هاوکات ژمارەیەک گروپی تووندرەوی سوننە مەزهەب پەلاماری حەلەب و دەورووبەریان داوەو لەپێشڕەوییەکانیشیان بەردەوامن.