10 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

ئیسرائیل دەیان ناوچەی یەمەنی کردە ئامانج

ئیسرائیل دەیان ناوچەی یەمەنی کردە ئامانج
29 . سەرماوەز . 2724

سوپای ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشی حوسییەکان، دەیان ناوچەی یەمەن و بۆ یەکەمجار سەنعاشی کردە ئامانج.

سەر لەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەز سوپای ئیسرائیل راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدا کە چەندین شوێنی یەمەنیان بە فرۆکەی شەڕکەر کردووەتە ئامانج.
درەنگانی شەوی رابردوو راگەیاندنە یەمەنییەکان ئاشکرایان کرد کە شاری سەنعا و بەندەری حەدیدە بەچڕی هێرشی کراوەتە سەرو دەنگی تەقینەوەو ئاگر لە زۆربەی ناوچەکان دەبینرێت.
ئەو هێرشانەی ئیسرائیل دوای ئەوە هاتووە، کە چەند کاتژمێر پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە توانیویانە مووشەکێکی باڵستیک پووچەڵ بکەنەوە، کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەن ئاراستەکراوە.
ئیسرائیل کاتێز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە راگەیاندراوەکەیدا گوتوویەتی:"هەر کەسێک دەستمان لەسەر بەرزبکاتەوە، دەستی دەبڕین."
رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە کە لە چەند ساڵی رابردوودا حوسییەکانی یەمەن ٢٠٠ مووشەکی باڵستیک و ١٧٠ درۆنیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووەو هەمووی دروستکراوی ئێران بووە.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکیتر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە کە ئەوان سەرقاڵی گۆرینی خەریتەی ناوچەکەن، ئاماژەشی بەوەداوە کە سەرجەم پرۆکسییەکانی ئێران لەناوچە لەناو دەبەن.
هاوکات پێشتر وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئیسرائیلیش لە راگەیاندراوی جیاوازدا ئاماژەیان بەوەدابوو کە دوای حەماس و حیزبوڵڵا چاڵاکییەکانیان لەدژی پرۆکسییەکانی ئێران لە سوریا، یەمەن و عێراقیش بەردەوام دەبێت.