1 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

شەپۆڵی دەستبەسەرکردن لەمەهاباد بەردەوامە

شەپۆڵی دەستبەسەرکردن لەمەهاباد بەردەوامە
29 . سەرماوەز . 2724

لەدرێژەی شەپۆڵی دەستبەسەرکردنی چاڵاکانی مەدەنی مەهاباد، رۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەز نازەنین ئەڵیاسی چاڵاکوانی مەدەنی ئەو شارە لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەرکرا.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز لە دوو هەفتەی رابردوودا تاکوو ئێستا ١٤ چاڵاکوان لەمەهاباد دەستبەسەرکراون.

لەشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چاڵاکوانان لە شاری مەهاباد "رەحمان دانا، ساڵار شەمسی بورهان، یوسف قال، ئارام مەبزوڵە، زانیار سەید ئەحمەدی، سیامەند سەید ئەحمەدی، قادر خرامان فەر، کەماڵ مەسعوودی، جەلال سەدەفی و نازەنین ئەلیاسی دەستبەسەر کراون.


بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، بەشی زۆری ئەو دەستبەسەرکراوانە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێ گواستراونەتەوە.

تاکوو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە لەمەهاباد دیار نیە، بەڵام هەڕەشەی دەستبەسەرکردن لە زۆر کەسی دیکەش کراوەو بەشێوەیەک کە ژمارەیەک لەو کەسانە شار و ماڵیان جێهێشتووەو خۆیان حەشارداوە.