26 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

سوپای ئیسرائیل بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران، کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی

سوپای ئیسرائیل بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران، کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی
16 . بەفرانبار . 2724

هێرتزی هالۆوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل، رۆژی یەکشەممە ئامادەباشی هێزەکانی بۆ بەرەورووبوونەوەی هەموو ئەگەرەکان لەبەرامبەر ئێران راگەیاند.

ئەمرۆ یەکشەممە بەشێک لەراگەیاندنەکانی ئیسرائیل و، بەتایبەت ماڵپەری واڵڵا و سروجیم راگەیاندراوێکی هێرتزی هالۆوی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیلیان بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە:"ئێران لەبەردەم لەمپەری جیدی دایە، لەوانە دابەزینی بەهای پولی نیشتمانی، قەیرانی پێکهاتەی وزەو بەرزبوونەوەی نارەزاییەکانی خەڵکی دایە. ئەوەش دەتوانێ ئەگەری هێرشی سەربازی ئێران بۆ سەر ئێران بەرزبکاتەوە."

راگەیاندنەکانی ئیسرائیل راپۆرتێکیشیان لەسەر هەوڵەکانی ئەو ماوەیەی سوپای پاسداران بڵاوکردووەتەوە، کە خەریکی نۆژەنکردنەوەی پرۆکسییەکانیەتی لەناوچە، بەتایبەت حیزبوڵڵای لوبنان.
سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلیش پێیانوایە گۆرینی هاوسەنگی ستراتیژی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەلایەک و هاوکات دۆخی ئابووری ناوخۆی ئێران دەتوانێ وا لە ئێران بکات، کە بۆ گۆرینی هاوکێشەکە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئیسرائیل بکات.

هاوکات لەگەڵ ئەو نیگەرانیانەی ئیسرائیلییەکان باسی دەکەن، لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناوخۆی ئێرانیش باس لە تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل لەژێر ناوی "وەعدەی سادقی ٣" دەکرێت.