22 . ڕەشەمە . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

دوایین زانیاریی لەسەر پەیامەکەی ئۆجەلان، سبەی چی روودەدات؟

دوایین زانیاریی لەسەر پەیامەکەی ئۆجەلان، سبەی چی روودەدات؟
8 . ڕەشەمە . 2724

بڕیارە سەر لەبەیانی سبەی پێنجشەممە ٩ی رەشەممە وەفدێکی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بکات. هەر ئێوارەی سبەیش پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، وەفدەکەی ئەمجارە جیاوازن. جگە لە سڕی سورەیا، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک، هەر یەکە لە تولای هاتیمۆغلاری، تۆنجەر باکرهان، چەنگیز چیچەک و فایەق ئوزگور ئەرۆڵ سەردانی ئیمراڵی دەکەن.

هاوکات بڕیارە کاتژمێر ٥ی ئێوارە وەفدەکەی دەم پارتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بکات و لەگەڵ ئەویش پەیامەکەی ئۆجەلانیش بڵاودەکرێتەوە. سەبارەت بە شێوازی بڵاوبوونەوەی پەیامەکەش رۆژهەڵات نیوز زانیویەتی کە پەیامەکە بەزمانی تورکی و بە ڤیدیۆ دەبێت و هاوکات بە شاشەی گەورە لە ئامەد و ئانکاراش بڵاودەکرێتەوە.

پێشتر هەفتەی رابردوو، یەڵماز تونەج وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندبوو، کە بەپێی یاسای تورکیا کەسێکی بەندکراو ناتوانێ پەیامی ڤیدیۆیی بدات. بەڵام کۆما جڤاکی کوردستان کەجەکە رایگەیاندبوو کە ئەگەر پەیامەکەی رێبەرەکەیان بە ڤیدیۆ نەبێت، ئەوان قبووڵی ناکەن. هەربۆیە دوای هەوڵی دەم پارتی، ئەمرۆ وەزارەتی دادی تورکیاش بڕیارەکەی پێشووی گۆریوەو وەزیری داد رایگەیاندووە کە دەتوانن ئەو یاسایە بۆ ئەمجارە لەبەرچاو نەگرن، هەربۆیە بەئەگەری زۆر سبەی لەگەڵ کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دەم پارتی، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکەش بە ڤیدیۆ بڵاودەکرێتەوە.