دوو حەوتوو دوای ڕووخانی ڕژێمی پەهلەوی، یەکێتیی مامۆستایانی ناوچەی مەهاباد لە ڕۆژی شەممە، 5ی ڕەشەمەی 1357 ڕێکەوتی 24ی فێوریەی 1979، لە ئاگاداریی ژمارە (12)ی خۆیدا ناوی بیست و یەک خوێندنگە و هەندێ دامەزراوەی سەر بە ئیدارەی فێرکردن و بارهێنانی مەهابادی گۆڕی و لە هەموو بەرپرسانی ویست کە لەمەودوا لە نامە و پێوەندییەکانیاندا ناوی تازە بە کار بێنن. بەپێی بەڵگەیەک و دەقی نامەی یەکێتیی ماموستایانی ناوچەی مەهاباد کە دەست رۆژهەڵات نیوز کەوتووە، ناوەکان بەم چەشنەن: 1. دواناوەندیی «محمدرضاشاه پهلوی» بووبە «کوردستان» 2. دواناوەندیی « پهلوی» بووبە «عەزیزی یۆسفی» 3. دواناوەندیی «رضاشاه کبیر» بووبە «نیشتمان» 4. فێرگەی «هنرستان صنعتی» بووبە «سمایلی شەریفزادە» 5. خوێندنگەی ناوەندیی «کوروش» بووبە «گەلاوێژ» 6. خوێندنگەی ناوەندیی «شهناز» بووبە «کچە کورد» 7. خوێندنگەی ناوەندیی «رضا پهلوی» بووبە «سولەیمانی موعینی» 8. خوێندنگەی ناوەندیی «ناصر محسنی» بووبە «خوشکە لەیلا» 9. خوێندنگەی سەرەتایی «ششم بهمن» بووبە «مەلا ئاوارە» 10. خوێندنگەی سەرەتایی «ورهرام» بووبە «ئازادی» 11. خوێندنگەی سەرەتایی «فرح» بووبە «هەتاو» 12. خوێندنگەی سەرەتایی «25 شهریور» بووبە «سەدیقی ئەنجیری» 13. خوێندنگەی سەرەتایی «1 بهمن» بووبە «شۆڕش» 14. خوێندنگەی سەرەتایی «محسن» بووبە «قانع» 15. خوێندنگەی سەرەتایی «پهلوی» بووبە «گۆران» 16. خوێندنگەی سەرەتایی «رضا پهلوی» بووبە «کاوە» 17. فێرگەی «دانشسرای مقدماتی پسرانە» بووبە «دوکتۆر شوان» 18. فێرگەی «دانشسرای مقدماتی دخترانە» بووبە «سابڵاغ» 19. «استادیوم ورزشی 25 شهریور» بووبە «لاوان» 20. «سالن ورزشی رضا پهلوی» بووبە «کوڕی کورد» 21. «آموزشگاه علمی کشاورزی مهاباد» بووبە «جوتیار»