ناوەندی ئاماری ئێران رایگەیاند رێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ (تورم نقتە بە نقتە) لە ئێران بۆ سەروو ٤١ لەسەد بەرزبووەتەوەو نرخی پێداویستییەکانی ژیان و بەتایبەت نان زیادیکردووە. بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی ئاماری ئێران کە رۆژی دووشەممە بڵاوبووەتەوە، هەڵاوسانی مانگانە گەیشتووەتە ٣ پۆینت ٥ و کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر نرخی خواردەمەنییەکان داناوە. هاوکات رێژەی هەڵاوسان بەراورد بە یەک ساڵی رابردوو ٣٥ پۆینت ٣ زیادیکردووە. بەپێی ئەو خریتەیەی بڵاوکراوەتەوە، نرخی نان لە ماوەی یەک مانگدا ١٦ پۆینت ٦ لەسەد بەرزبووەتەوەو هەڵاوسانی سەر نرخی گۆشتی سووریش نزیکەی ٦ لەسەد زیادیکردووە. بەرزبوونەوەی نرخی نان بەڕادیەک بووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی نان ٨٢ لەسەد بەرزبووەتەوە. ئەگەرچی ئامارە فەرمییەکانی رژێمی ئێران باس لەوە دەکەن، رێژەی هەڵاوسان لەیەک ساڵدا ٤٠ لەسەد بەرزبووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش چاودێران و شارەزایانی ئابووری پێیانوایە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان زۆر لەوە زیاترە کە بڵاودەکرێتەوە. هەر لەناو خودی حکومەتی ئێرانیشدا نرخەکانی بانکی ناوەندی لە هەڵاوسان، بەردەوام لە ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئەو وڵاتە زیاترە. لە یەک مانگی رابردوودا، ژمارەیەک زانیاری مەیدانی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە باس لەوە دەکات بۆ نموونە نرخی یەک کیلۆ برینج هەتا ٣٠٠ هەزار تومەن بەرزبووەتەوە،