22 . خەرمانان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

کچێکی کورد بەهۆی چارەسەری شێرپەنجە میداڵیای زێری جیهانی وەرگرت

کچێکی کورد بەهۆی چارەسەری شێرپەنجە میداڵیای زێری جیهانی وەرگرت
21 . خەرمانان . 2725

پەرەستوو قادرمەرزی توێژەرو زانستوانی خەڵکی دێوەڵان لەپارێزگای سنە، توانی لەگەڵ تیمەکەی میداڵی زێری فێستیڤالی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکای بەدەستهێنا.

ئەو توێژەرە کوردە، رێگەیەکی نوێی بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە رێگەی هۆشی زیرەک دۆزیوەتەوە، بەشێوەیەک کە هۆشی زیرەک لە خانە بچینەیەکانی شێرپەنجە ورد دەبێتەوەو رێکاری نوێ و کاریگەر بۆ چارەسەری شێرپەنجەی جەرگ دادەنێت و هاوکات سیستەمێکی دەرمانی زیرەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە پێشنیار دەکات. ئەو دەستکەوتە زانستییە پێشوازی زۆری نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.

پێشتر پەرەستوو قادر مەرزی چەندین کتێب و وتاری زانستی لە بواری بیوئانۆرماتیک و نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردووەتەوەو لەناو توێژەرانی جیهاندا پێگەیەکی دیاری هەیە. بەپێچەوانەی لە میدیاکانی ئێران بانگەشەی بۆ دەکرێت، ئەو توێژەرە کوردە گروپێکی زانستی لەو بوارە کۆکردووەتەوەو هیچ پەیوەندییەکی بە ئێران نیەو لەکاتی خۆناساندنیشیدا خۆی وەکوو توێژەرێکی کورد لە ئەمریکا دەناسێنیت.