گروپی پارێزەرانی کورد لەکۆنگرەکەیدا ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەرییەکەی خۆی هەڵبژارد و، بڕیاریان داوە وەرزێکی نوێ و بە چاڵاکی زۆرەوە دەستپێبکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، لە رۆژی چوارشەممە ٢٣ی رەزبەر گروپی پارێزەرانی کورد لە شاری تاران کۆنگرەی خۆیان بەرێوەبرد و لەگەڵ پەسەندکردنی پەیرەو پرۆگرامێکی نوێ هاوکات ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەری خۆشیان هەڵبژارد. یەکێک لە پارێزەرەکانی بەشدار لە کۆنگرەکە بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، گروپی پارێزەرانی کورد لە ١٥٠ پارێزەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووەو رۆژی چوارشەممە لەگەڵ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی پێرەوو پرۆگرامێکی نوێ بۆ گروپەکە ١١ کەسیان وەکوو ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەری و ٣ کەسیشیان وەکوو ئەندامی یەدەگ هەڵبژارد. ئەندامەکانی کۆمیتەی بەرێوەبەری و ژمارەی دەنگەکانیان بەم شێوەی خوارەوەیە: ئەندامانی سەرەکی کۆمیتەی بەرێوەبەری: ١- پەریسا خادمی ٧١ دەنگ ٢- سەید عەلیرەزا حوسێنی ٦٩ دەنگ ٣- عوسمان مووزەیەن ٦٧ دەنگ ٤- مازیار تاتایی ٦٦ دەنگ ٥- عەزیز ئیبراهیمی ٦٥ دەنگ ٦- کەیوان عەزیزی ٥٧ دەنگ ٧- سەید تەهموورەس ئیبراهیمی ٥٥ دەنگ ٨- سەید ئەمیر سەجادی ٥١ دەنگ ٩- سەید مستەفا رەزەوی ٥٠ دەنگ ١٠- نیگار گیتووی ٢٣ دەنگ ١١- محەمەد جەعفەر ساعد ٢١ دەنگ ئەندامانی یەدەگ: ١- محەمەد دەوڵەتخاە ٢٠ دەنگ ٢- سۆهراب رۆستەمی ١٨ دەنگ ٣- یەعقووب کەدخودایی ١٠ دەنگ بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، لە ١٥٠ ئەندام و بەشداری ناو کۆنگرەکە ٨٠ کەسیان خۆیان هەڵبژاردبوو، لەکۆتاییدا ئەندامانی سەرەکی و یەدەگی گروپی پارێزەرانی کورد هەڵبژێدران. هاوکات بەپێی نوسخەیەک لە پێرەوو پرۆگرامی پەسەندکراوی کۆنگرەی گروپی پارێزەرانی کورد کە بۆ رۆژهەڵات نیوز نێردراوە. پێرەوەکەیان لە ٣٤ مادە پێکهاتووەو ئامانجی سەرەکی ئەو گروپە خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە: یەکەم: کۆکردنەوەی پارێزەرە کوردەکانی ئەندام لە کانون وکلای ئێران. دووەم: پێدانی یارمەتی یاسایی بە کوردەکان سێیەم: ئەنجامدانی سمینارو کۆروکۆبوونەوەی زانستی بۆ پەرەپێدان بە هۆشیاری یاسایی.