5 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵان لە مەریوان لەلایەن ئەندامێکی سوپای پوسداران کوژرا.

ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵان لە مەریوان لەلایەن ئەندامێکی سوپای پوسداران کوژرا.
5 . خەزەڵوەر . 2725

بەرازی قژلوول

Preis: 3,84 €
Verfügbar: 1,00

ئەندامێکی سوپای پاسدارانی مەریوان کە خاوەن دوو ژنەو لەناو شاردا بە کەسێکی گێرەشێوێن دەناسرێت، بە کلاشینکۆف ژنێکی کوشت، تەنیا لەبەر ئەوەی داوای هاوسەرگیریکردنەکەی رەتکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە رۆژهەڵات نیوز، رۆژی یەکشەممە کەسێک بەناوی کەیوان باسامی لەردەم دوکانەکەی خۆی و بە چەکی کلاشینکۆف تەقە لە ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناوی لەیلا عەلیرمایی دەکات و ئەو خاتوونە دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

کەیوان باسامی کەسێکی بەدنێو و ئەندامی فەرمی سوپای پاسدارانە و دانیشتووی گەرەکی هیجرەت کە لەلایەن خەڵک بە گەرەکی (جوجەسازی) ناسراوە، هەر لەو گەرەکە دوکانی هەیە. ماڵپەری هەنگاو ئاشکرایکردووە، بکوژ کە خۆی دوو هاوسەری دیکەی هەیە، داوای لە لەیلا (کوژراو) کردووە، لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوەو هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو بکات، بەڵام لەیلا ئەو داواکارییە رەتدەکاتەوە.

دوای رەتکردنەوەی داواکاریی بکوژ لەلایەن لەیلا، کەیوان لەبەردەم دوکانەکەی خۆی کە نزیکە لە قوتابخانەیەک بە چەکی کلاشینکۆفەکەی کە هی سوپای پاسدارانە تەقە لە لەیلا دەکات و دەیکوژێت.
کەیوان باسامی کە چەکی پاسدارانی لایە، پێشتریش هەم هەڕەشەی لە خەڵک کردووەو هەمیش تووندوتیژی خێزانیشی بەرامبەر دوو ژنەکەی دیکەی خۆی کردووە، بەڵام بە پشت بەستن بەو چەکەو ئەندامبوونی سوپای پاسداران لەو ئاکارانەی بەردەوام بووە.

ئەگەرچی فەرماندەی ئینتزامی مەریوان رایگەیاندووە، بکوژ دەستبەسەر کراوەو بەدواداچوونی بەپەلەو تایبەت بۆ ئەو کەیسە دەکەن، بەڵام پێشتریش لە مەریوان و بەگشتی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامە خۆجێیەکانی سوپای پاسداران (جاشەکان) بە پشت بەستن بەو چەک و کارتەی پێیاندراوە، هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە.