5 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

ئێران لە ئورووپا کاری تیرۆریستی دەکات، سەردار عەمار کێیە؟

ئێران لە ئورووپا کاری تیرۆریستی دەکات، سەردار عەمار کێیە؟
5 . خەزەڵوەر . 2725

تراکتۆری شکاو

Preis: 4,57 €
Verfügbar: 1,00

رێکخراوی هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) رایگەیاندووە، تۆرێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی لەلایەن سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرێوەدەچێت و راستەوخۆ لەپشت هێرشەکان بۆ سەر بنکەی یەهوودییەکان لە وڵاتانی رۆژئاوایی بوونە.

رۆژی یەکشەممە رێکخراوی هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) رایگەیاند، تۆرێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانیان ئاشکرا کردووە، کە لەلایەن فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودسی ئێران بە ناوی سەردار عەمار بەرێوەدەچێت. ئەو تۆرە لەدوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هەوڵی بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی یەهوودی و ئیسرائیلییەکان لە سەراسەری جیهان داوە.

بەپێی زانیارییەکانی موساد سەردار عەمار ١١ هەزار تیرۆریستی نهێنی لەبەردەستدایەو هەوڵی هێرش بۆ سەر دژبەرەکانیان دەدەن. بەپێی راپۆرتەکەی موساد ئەو تۆرە چەندین هەوڵی تێکدەرانەو ئاگرتێبەردانی بنکەو ناوەندی گشتی یەهوودییەکانی داوەو ئەوەش بۆ دروستکردنی ترس و دڵەراوکێ و زیان پێگەیاندنیان بووە. هاوکات تۆری سەردار عەمار پلانیشی بۆ هێرشکردنە سەر چەندین کەسایەتی باڵای کۆمەڵگەی یەهوودی دارشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی موساد، ئەو تۆرە بۆ شاردنەوەی دەستێوەردانی راستەوخۆی ئێران، کەسی غەیرە ئێرانی بۆ دامەزراندووەو هاوکات کەڵکی لە گروپی تاوانکاری ناو وڵاتەکان وەرگرتووە.