13 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

ڤەنزوێلا داوای چەکی لە ئێران کردووە

ڤەنزوێلا داوای چەکی لە ئێران کردووە
13 . خەزەڵوەر . 2725

مشکی فڕۆکەوان

Preis: 3,93 €
Verfügbar: 1,00

بەپێی بەڵگەنامەکانی ناو کۆشکی سپی کە لەلایەن رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوکراوەتەوە، ڤەنزوێلا لە گەرمەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمریکا داوای چەک و تەقەمەنی سەربازی و لەنێویاندا فرۆکەی بێ فرۆکەوانی لە ئەمریکا کردووە. لەگەڵ ئەوەش دیار نیە ئێران لەدوای شەڕەکەی لەگەڵ ئیسرائیل توانا و ویستی هەناردەکردنی چەک و بەدیاریکراوی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆ ڤەنزوێلا هەیە یان نا؟

بەپێی راپۆرتەکە، رامۆن سلێستینۆ وڵاسکوئێز وەزیرێکی پەیوەندیداری ڤەنزوێلا رێکخەری داواکردن و وەرگرتنی فرۆکەی بێ فرۆکەوان و هەندێک پێداویستی دیکەی سەربازی لە ئێرانە. ڤەزوێلا داوای جی پی ئێس، فرۆکەوی بێ فرۆکەوانی مەهاجیر-٦ و تەنانەت هەندێک مووشەکیشی کردووە. بەڵام بەپێی راپۆرتەکەی واشنتن پۆست هێشتا دیار نیە، وەڵامی ئێران بۆ ئەو داواکارییەی کاراکاس چی بووە؟

کۆشکی سپی نیگەرانی خۆی لە پەیوەندی تاران و کاراکاس نەشاردووەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ڤەنزوێلا توانای بەرگریکردن لە خۆی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئێران لە هاوکارییەکانی بەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.

وڵاسکۆئێز وەزیرە راسپێردراوەکەی ڤەنزوێلا لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٤ سەردانی ئێرانی کردبوو، لەگەڵ عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگڕی ئێران لەسەر رادەستکردنی هەندێک فرۆکەی بێفرۆکەوانی مەهاجیر-٦ رێککەوتبوون. لەگەڵ ئەوەش تاکوو ئێستا کۆشکی سپی و پێنتاگۆن خەریکی بەدوداچوونن بۆ ئەوەی بزانن ئایا هیچ چەکێکی ئێرانی گەیشتووەتە دەستی ڤەنزوێلا.