26 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

گریلا لە زاپ کشایەوە

گریلا لە زاپ کشایەوە
26 . خەزەڵوەر . 2725

قەڵای دەمدم
عەڕەب شەمۆ شوکور مستەفا کردویە بە کرمانجی خوارو
Preis: 17,50 €
Verfügbar: 1,00

رێڤەبەری تەڤگەر رایگەیاند، سەرجەم گریلاکانیان لە ناوچەی زاپ کشاندووەتەوەو ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەو هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێ بۆ چارەسەری پرسی کورد و چەسپاندنی ئاشتی و دیموکراتیزەکردنی تورکیا.

دەقی راگەیاندراوی رێڤەبەری تەڤگەر:
"لە راگەیاندراوی ٢٦ی ئۆکتۆبەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ٢٥ گریلامان لە ناوچەی میدیا بۆ دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا گواستەوەو هەر لەوێ روونمان کردەوە کە لەو ناوچانەی کە ئەگەری پێکدادان هەیە، رێکار بۆ رێگریکردن لە شەڕ دەگرینەبەر. لەو کاتەوە هەتا ئێستا لەسەر بنەمای دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، لە ناوچەی زاپ گەیشتووینەتە ئەنجامێکی گرنگ. لە ١٦ی مانگی مای هێزەکانمان لە ناوچەی زاپ، کە مەترسی پێکدادانی لێکدەکرا، کشاندووەتەوەو ئیتر مەترسی پێکدادان لەو ناوچەیە بەتەواوەتی نەماوە.

دوای هێنانەدەری گ ریلا لە ناوچەکانی ناو سنووری تورکیا، ئەو جێگۆرکێیەو پاشەکشێ لە ناوچەی زاپ، بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، هەنگاوێکی کرداری و بڕیارێکی گرنگە لەلایەن ئێمەوە بۆ بەردەوامبوون لەو پرۆسەیە. ئێمە پێمانوایە ئەو هەنگاوە نوێیەمان دەتوانێ یارمەتی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بکات.

بەرێزەوە، ئەو راگەیاندراوە دەدەین بە راگەیاندن و رای گشتی و رێزی خۆمان بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەگەیەنین."