30 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

موعینی لەپەرلەمانی بەریتانیا: داوای فیدراڵیزم یان خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک دەکەین

موعینی لەپەرلەمانی بەریتانیا: داوای فیدراڵیزم یان خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک دەکەین
29 . خەزەڵوەر . 2725

تراکتۆری شکاو

Preis: 4,57 €
Verfügbar: 1,00

راپۆرت:رۆژهەڵات نیوز
سیامەند موعینی ئەندامی بەرێوەبەری پژاک سمینارێکی لە پەرلەمانی بەریتانیا بەرێوەبرد و رایگەیاند ئەوان لەبەرامبەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد ناوەستنەوە، بەڵام ئێستا وەکوو بەرنامە فیدرالیزم بە رێکارێکی گونجاو دەزانن.

سیامەند موعینی ئەندامی بەرێوەبەری پژاک بە میوانداری لۆرد واتس ئەندام پەرلەمانی حیزبی کرێکاری بەریتانیا، سمینارێکی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەرێوەبرد. لەو سمینارەدا سەرەتا موعینی باسی لە قەیرانی سیاسیی لەناوخۆی ئێران کرد و رایگەیاند پێکهاتەی دەوڵەتی ئێران لاواز بووەو لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکییەکان لە ناوچەدا کە بەهۆی پرۆکسییەکانی ئێران درووستبووە، هێزەکانی دیموکراتیکی ناوچە و بەتایبەت کوردەکان توانا و ئەزموونی ئەوەیان هەیە، رۆڵی پێشرەو لە داهاتوودا بگێرن. ئەندامی بەرێوەبەری پژاک باسی لە پرۆژەی پێشنیارکراوی پژاک بۆ گوزاری سیاسی و پێکهێنانی پێکهاتەیەکی دیموکراتیک لە ئێران کرد.

سیامەند موعینی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا باسی لە سەرکوتی سیستماتیک لە دژی کوردەکان لە ئێران کرد، بە ئاماژەدان بە دۆخی بەندکراوانی سیاسیی و بەتایبەت زەینەب جەلالیان، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، داوای بەدواداچوونی نێودەوڵەتی بۆ دۆخی ئەو بەندکراوە سیاسیانە کرد.

ئەو ئەندامەی بەرێوەبەری پژاک باسی لە رۆڵی سەرەکی کوردەکان لە راپەرینی "ژن ژیان ئازادی" کرد و ئەوەی وەکوو توانای دیموکراتیکی کوردەکان لە کۆمەڵگە ناوبرد، هەربۆیە پێیوابوو کوردەکان مافی خۆیانە سیستەمێکی خۆبەرێوەبەریان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چ لە چوارچێوەی فیدراڵیزم یان خۆبەرێوبەری دیموکراتیک هەبێت.

لەبەشێکی دیکە لە سمینارەکەدا و لە وەڵامی پرسیارەکان سیامەندی موعینی ناوەندی دیالۆگی بەدەستکەوتێکی گرنگ ناوبرد و رایگەیاند پێویستە هەموو لایەنەکان لەهەوڵدان بۆ درووستکردنی یەکدەنگی بەردەوام بن. هاوکات لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە مافی دیاریکردنی چارەنووس، موعینی رایگەیاند، ئەگەر خەڵک ئەو داوایەی هەبێت، ئەوان پشتیوانی لێدەکەن، بەڵام ئێستا پارتەکەیان داوای سیستەمێکی خۆبەرێوەبەری لەچوارچێوەی فیدراڵیزم یان خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک دەکات.